بەنگلادیش: کرێکاران دەبنە قوربانی

ووڵاتی بەنگلادیش به‌هه‌شتەمین لەچڕی دانیشتوان ویەکێک لەووڵاتە هەژارەکانی جیهان هەژماردەکرێت. لەم چەند ساڵانەی دواییدا لەدوای ووڵاتی چین لەڕێزبەندی دووەم دێت لەبەرهەمهێنانی پیشەسازی چنین وجل وبەرگ درووین. کەساڵانە بە ٢٠بلیۆن دۆلاری ئەمەریکی مەزەندەکراوە. شایانی باسە لەماوەیەکی زۆرکەمدا زۆرێک لەکۆمپانیا زەبەلاحەکانی ئەوروپا وئەمەریکا وکەنەدا، کارگەکانی مارکە دیارەکانی وەک مانغۆی ئیسپانی وبرایمارکی بەریتانی وجۆفرێش لە لابلۆسی  کەنەدایی وگاپ وسیرسی ئەمەریکی و…تاد ڕوویان لەو ووڵاتە کردوە.
ئەوەش بەدوای جەنگێک دێ کە بە(جەنگی ویست)ی فرۆشیار ناودەبرێت. ئەوجەنگە لەنێوان کڕیاروفرۆشیار(کۆمپانیا گەورەکان) لەگۆڕێدایە. 
ئەوجەنگە بریتیە لەوەی کەکڕیار داوای کاڵای هەرزان دەکات لەبازاڕ، وفرۆشیاریش بۆنەهێنانەخوارەوەی بڕی قازانجی خۆی، بەپێی یاسای سوود! دەگەڕێت بۆبەدەستهێنانی هەرزانترین حەقدەستی کار. بۆیە لەو ووڵاتانە کارگەکانیان دەخەنەگەڕ کەهەژارن وحەقدەستی کرێکار زۆرلەخوارە ودەسەڵاتی سەرکوتگەریش کۆنترۆلی بزووتنەوەی کرێکاری ناوەخۆیان فەراهەم کردوە بۆ بەئارام ڕۆیشتنی پرۆسەی کارو ئابووری سیاسی. لەنموونەی ئەو ووڵاتانە( چین،هیندستان،پاکستان،بەنگلادیش،بۆرما،کەمبۆدیا،مەکسیک…). کەهێزی کارهەرزانفرۆش بەدەستدێت. ئەو هەل ومەرجە سیاسیە ئارامە بۆ سەرمایەگوزاری لەسەر حیسابی هەل ومەرجی نالەباری گوزەران وگیانی کرێکاران گەشەدەکات.
بەنگلادش بۆتە مۆڵگەیەکی زۆرباش(نزیکەی ٤٠٠٠کارگە)  بۆپیشەسازی جل وبەرگ دروستکردن بەتایبەت وزۆر کاڵای تربەگشتی. دەسەڵاداران بۆ فەراهەم کردنی ئەو کەش وهەوایە، ئەوەی بیری لێنەکەنەوە(سەلامەتی شوێنی کار) وهەل ومەرجی ژیان وگوزەرانی کرێکارانە. هەربۆیە بیناکان بەبێ مۆڵەت ودوورلەڕێنماییەکانی سەلامەتی بیناسازی بەرزدەکرێنەوە. ئەم گوێنەدانە بەسەلامەتی شوێنی کار لەم ساڵانەی دواییدا چەندان کارەساتی گەورەی ئینسانی لێ کەوتۆتەوە وگیانی زۆرێک لەکرێکاران وفەرمانبەرانی کردۆتە قوربانی. کەبۆ بەدەستهێنانی نزمترین ئاستی گوزەران ومافی کرێکاران وئینسانی بۆخۆیان وخێزانیان ملیان بەوهەل ومەرجەنالەبارە  داوە. ڕێژەی کرێ لە ٣٧-٨٠$ ی ئەمەریکاییە لەمانگێدا. 
هەربۆیە لەساڵی ٢٠٠٥ بەهۆی داڕمانی باڵەخانەیەکەوە ٧٠کرێکار گیان لەدەست دەدەن جگە لەبریندار. لەساڵی ٢٠١٠ بینایەکی دیکە کەبەرپرسێک خاوەنی بوو داڕووخاو ١٤کرێکار گیانی لەدەستدا. هەروەها نۆڤەمبەری ڕابردوو بەهۆی سووتانی بینایەکی کارگەی جل وبەرگەوە ١١٢ کرێکاری دیکە بوونە قوربانی وسووتان.
دواکارەسات کەڕەنگە دوا کارەسات نەبێت؟ لە ڕۆژی ٤شەمە ڕوویدا و سەرمایەداران کردیانە دیاری ١ی ئایاری ١٣بوو. ئەویش داڕمانی بینایەکی ٨نهۆمی بوو، لەگەورەترین ناوچەی پیشەسازی بە ناوی(سافار)جل وبەرگ دروست کردن ڕوویدا. لە ٣٠کم دووری لەدەکای پایتەخت بەناوی(ڕەنا پلازا) کەخاوەنەکەی(محمد سهیل ڕەنا) بوو وبەرپرسی بەرەی لاوانی حیزبی دەسەڵاتە( حیزبی یەکگرتووی عوامی)یە لە ڕۆژی هەینیدا دوای ڕاکردنی وفشاری خۆپیشاندانەکان دەستگیر کرا.
بەهۆی نزیکی خاوەن بیناکە لەدەسەڵات، کاتی دروستکردنی بیناکە ڕێنمایی سەلامەتی پیادەنەکردوە، وەک دەڵێن ئەوتەنها مۆڵەتی ٥ نهۆمی وەرگرتبوو، بەڵام ٣نهۆمی بەبێ مۆڵەت زیادکردبوو. کەئەمەش بۆتە دروستبوونی قڵشی گەورە لەدیوارەکان. پاش ئەوەی ئەندازیارانی پسپۆری سەلامەتی وپۆلیسی پشکنین لە ڕۆژی ٣شەممە کرێکاران وفەرمانبەران کە ژمارەیان نزیکەی ٦٠٠٠ ە دەنێرنەوە ماڵەوە لەبەر ناسەلامەتی بیناکە. بەڵام ڕۆژی دوایی داوایان لێدەکەن کەبگەڕێنەوە سەرکار دەنا بە نەهاتوو هەژماردەکرێن وکرێیان پێنادرێت(ئەمەش هەرەشەیەکی گەورەیە، چونکە ئەوکرێکارانە بژێوی خێزانیان لەسەر ئەوڕژە کارەیە). بۆیە زۆرێکیان کە ژمارەیان دەگاتە ٣١٢٢کرێکار جگە لەفەرمانبەرانی نهۆمی یەکەم کە بانک وفرۆشگای دەبن داوایان لێکراوە کەنەیەنەوە دەکەونە ژێر بینای داڕوخاو لە ٨:٣٠ی سەرلەبەیانی ڕۆژی ٤شەممە. 
نهۆمەکانی تر بریتی بوون لە ٥کارگەی جل وبەرگ دروست کردن بۆئەو کۆمپانیایانە ومارکانەی لەسەرەوە ئاماژەمان پێکردوون. 
شایانی باسە ماوەی چەند ڕۆژە تیمەکانی فریاکەوتن وسوپاوکەسوکاری کرێکارەکان وخۆبەخش لەهەوڵی ڕزگارکردنی تەرمی مردوو وزیندووی کرێکارانن کەزوربەیان لەژن وکچی لاون. دوائامارەکان گیانبەختکردوان پتر لە٣٢٠کرێکارەو تاوەکو ئیستە ٢٣٠٠یان ڕزگاریان بووە وسەدانیش بریندارن.
ڕۆژی ٢٧/٤ هاوڕێان