با بۆ چركه‌یه‌ك چاو له‌ ژاپۆن بكه‌ین

به‌راوردكردن و چاولێكه‌ری‌ زۆرجار ده‌بێته‌ مایه‌ی‌ سه‌ركه‌وتن ، له‌نێو جیهاندا  ژاپۆن به‌ یه‌كێك له‌و ده‌وڵاتانه‌ ده‌ژمیردرێت كه‌ ئاستی‌ دووه‌می‌ به‌ده‌ست هێناوه‌  له‌ئابوریدا و خاوه‌نی‌ گه‌وره‌ترین گه‌شه‌ی‌ ئابوریه‌، شتێكی‌ زۆر سه‌یر‌و سه‌رنجراكێش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م وڵاته‌ هیچ داهاتێكی‌ نییه‌ وه‌ك نه‌وت‌و زێر هتد ، ئه‌گه‌ر تیبینی‌ بكه‌ین ساڵانه‌ توشی‌ كاره‌ساتی‌ سروشتی‌ زۆر ده‌بێت وه‌ك بومه‌له‌رزه‌ ، له‌مه‌وه‌ ده‌گه‌ینه‌ ئه‌نجامێك ئه‌ویش به‌رزبونه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ ئابوری‌ پابه‌ند نییه‌ به‌نه‌وت‌و داهاتی‌ تربه‌ڵكو به‌نده‌ به‌ده‌ست‌و بیری‌ كاركردن ، ئێمه‌ له‌م وڵاته‌دا ته‌نانه‌ت پاش دامه‌زراندن ده‌چینه‌ قاڵبی‌ بێكارییه‌وه‌، چونكه‌ زۆربه‌ی‌ زۆری‌ دامه‌زراوه‌كان بێ‌ به‌رهه‌من  ، ئه‌گه‌ر سه‌یری شارێكی‌ عێراق بكه‌ین و له‌گه‌ڵ شاریكی‌ ژاپوندا ئه‌وا  تیبێنی‌ ئه‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ بومبێ‌كی ئه‌تۆمی‌ له‌هیروشیما نه‌ته‌قیبێت، به‌ڵكو له‌بغداد ته‌قیوه‌، چونكه‌ هیرۆشیما بۆ ماوه‌ی‌ ته‌نها ده‌ساڵ گه‌یشته‌وه‌ بارۆدۆخی‌ ئاسایی‌ خۆی‌ شه‌قام ورێگا و باڵاخانه‌كانی‌ و هتد شایه‌تی‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌ن،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ بودجه‌ی‌ عێراق نزیكه‌ی‌  111.4 ملیار دۆلاره‌ كه‌چی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ به‌ ده‌ست بێكاری‌ و هه‌ژاری‌‌و نه‌بوونی‌ خزمه‌تگوزاریه‌وه‌ ده‌ناڵینی‌ .
له‌م وڵاته‌دا كارمه‌ندی‌ پاككردنه‌وه‌ ئه‌توانین بڵین كه‌مترین مووچه‌یان هه‌یه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئاشكراشه‌ ئه‌وانه‌ ده‌رامه‌تیان زۆر خراپه‌‌و داهاتیان زۆر كه‌ممه‌ و كه‌س ریزیان لێ‌ ناگرێت ، كه‌ ده‌ڵین رێز مه‌به‌ستمان فرێدانی‌  پاشماوه‌ بێ‌ رێزییه‌ بۆ ئه‌و كارمه‌ندانه‌، به‌ڵام وڵاتیكی‌ وه‌ك ژاپون كارمه‌ندی‌ پاككه‌ره‌وه‌كان مووچه‌یان ده‌گاته‌ 5000 بۆ 8000 دۆلاری‌ ئه‌مریكی‌ !!!! و نازناویشیان ئه‌ندازیاره‌!!!! ، گه‌رچی‌ لای‌ ئێمه‌ وه‌ك له‌زمانحاڵی‌ خۆیه‌وه‌ كارمه‌ندیكی‌ پاككه‌ره‌وه‌ ده‌ڵی‌ كه‌ چووه‌ خوازبینی‌ كچێك نه‌یاندایه‌ ووتیان له‌به‌ر كاره‌كه‌ت ، سه‌یر له‌وه‌یه‌ ئێمه‌ نازانین جیاوازی‌ نێوان كاری‌ دروست و نادروست بكه‌ین هه‌موو كات ره‌خنه‌و تانه‌مان ئاماده‌یه‌، به‌ڵام ره‌خنه‌ له‌خۆمان و ده‌وروبه‌رمان ناگرێن كه‌  خاوه‌ن وڵاتیكی‌ پیس بێن .
له‌ژاپوندا منداڵان له‌قوتابخانه‌ هه‌موو رۆژی‌ بۆ ماوه‌ی‌ چاره‌كه‌ سه‌عاتێك له‌گه‌ڵ مامۆستاكانیان قوتابخانه‌كانیان خاوێن ده‌كه‌نه‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر له‌م وڵاته‌ش قوتابخانه‌كان  له‌لایه‌ن قوتابیان پاكبكرێته‌وه‌ ئه‌وا خانه‌واده‌كانی‌ منداڵاكان توڕه‌ ده‌بن و له‌ تی‌ ڤی‌ كانه‌وه‌ ڕه‌خنه‌ له‌حكومه‌ت‌و به‌ریوه‌به‌ر ده‌گرن، چونكه‌ عه‌قلیه‌تی‌ ئێمه‌ زۆر ته‌سكه‌‌و له‌هه‌موو ڕوانگه‌كانه‌وه‌ ته‌ماشای‌ كاره‌كان ناكه‌ین .
له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ سه‌ركه‌وتنی‌ باری‌ ئابوری‌ ژاپون ناگه‌رێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت به‌ڵكو بۆ خودی‌ زاتی‌ خۆیان ئه‌وان كاتێك له‌كارێكدا ده‌بن ئه‌وا به‌درێژایی‌ ته‌مه‌نیان به‌رده‌وام ده‌بن واته‌ تایبه‌تمه‌ندی‌ وه‌رده‌گرن و ده‌بنه‌ خاوه‌ن ئه‌زمون له‌و كاره‌یاندا ، به‌پێچه‌وانه‌ی‌ ئێمه‌وه‌ هه‌ر رۆژه‌و له‌كارێكداین‌و به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌ده‌ین كاری‌ نوێ‌ بكه‌ین به‌بیری‌ ئیمه‌ كاری‌ نوێ‌ پێشكه‌وتنه‌ كه‌واته‌ ته‌واوكاری‌ ناكه‌ین، پاشانیش هه‌ستێك هه‌یه‌ له‌لای‌ خه‌ڵكانی‌ ژاپونی‌ ئه‌وێش خۆشه‌ویستی‌ كاریانه‌ و هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌لاكانیان بۆ به‌ره‌وپێشچوونی‌  ئه‌و كاره‌یه‌، له‌كاتی‌ به‌راوردكردنی‌ خه‌ڵكانی‌ ژاپون به‌دونیا ئه‌وان توانای‌ به‌رهه‌مهێنانیان زۆر زیاتره‌ به‌رێژه‌ی‌ یه‌ك كه‌س به‌ارمبه‌ر 12 كه‌سه‌ له‌ فه‌ره‌نسا و 6 كه‌س له‌ ئه‌لمانیاو ڕاده‌ی‌ تێگه‌یشتنیان بۆ ته‌كنه‌لۆژیای‌ نوێ‌ زۆره‌ به‌هۆكاری‌ ئه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ خوێندنیان زۆر به‌رزه‌ و له‌بناغه‌دا په‌روه‌رده‌ی‌ زانست و ته‌كنه‌لۆژیا ده‌كرێن و ئێمه‌ش ئاستی‌ خوێندمان زۆر خراپه‌ و كتیبه‌كانمان بۆ بیست ساڵ به‌ر له‌ ئێستا ده‌گه‌رێته‌وه‌  .
خه‌ڵكی‌ ژاپون رێژه‌ی‌ دانیشتوانی‌ ده‌گاته‌ 125 ملیون كه‌س  به‌وه‌ش ناسراون كه‌ به‌رهه‌می‌ خۆماڵی‌ خۆیان لاپه‌سه‌ندتره‌ و هه‌موویان زیاتر خواستی‌ به‌رهه‌می‌ خۆماڵیین،نرخه‌كانی‌ ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ش هه‌رزان ده‌بێت به‌ هۆكاری‌ زۆر فرۆشتنه‌وه‌  ، به‌ڵام له‌م وڵاته‌دا  له‌به‌ر كه‌می‌ به‌رهه‌می‌ ناوخۆیی‌‌و نه‌بوونی‌ خواست جگه‌ له‌نرخه‌كه‌ی‌ كه‌به‌رزه‌ خه‌ڵكیش په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر به‌رهه‌می‌ هاورده‌و كه‌واته‌ له‌م لایه‌نه‌دا ته‌نها به‌كاربه‌رێن و نه‌وه‌ك به‌رهه‌مهێن.