وانه‌ی‌ تایبه‌ت، بازاڕێكی‌ گه‌رم بۆ په‌یداكردنی‌ بژێوی‌

سه‌رقاڵبووم به‌كارێكی‌ ڕۆژانه‌مه‌وه‌ …. زه‌نگی‌ موبایله‌كه‌م لێیدا،
ئه‌لووو ….. ئه‌و كاته‌ت باش مامۆستا ئازاد …..
مامۆستا: ئه‌و كاته‌ت باش، كێی جه‌نابت؟
من فڵان خوێندكارم له‌فڵان قوتابخانه‌….
مامۆستا: فه‌رموو كاكه‌ چیت ده‌وێت؟؟؟
خوێندكار: بێزه‌حمه‌ت مامۆستا بۆ ئه‌وه‌ تێلفونم بۆكردیت به‌شكو وانه‌ی‌ تایبه‌تیمان پێبڵێیته‌وه‌؟؟!!.
مامۆستا: چه‌ند خوێندكارن ؟
خوێندكار: وه‌ڵا نزیكه‌ی‌ 10 خوێندكارین..
مامۆستا: ( به‌پێكه‌نینه‌وه‌ )، هه‌ر خوێندكاره‌ی‌ چه‌نده‌ پاره‌م ده‌ده‌نێ‌؟
خوێندكار: مامۆستا كیان، مامۆستا (……)مان گرتووه‌، بۆ هه‌ر خوێندكاره‌ی‌ بڕی( ……..هه‌زار )مان لێوه‌رده‌گرێت.
مامۆستا: ئه‌ی‌ باوكه‌ من هه‌رگیز پۆلی شه‌شم نه‌وتووه‌ته‌وه‌؟ وه‌ نایشتوانم ئه‌و ئه‌ركه‌ قورسه‌ له‌ئه‌ستۆ بگرم، خۆتان مامۆستایه‌كی‌ باشتان هه‌بووه‌‌و ده‌توانیت به‌جوانی‌ لێی تێبگه‌یت.
خوێندكار: ڕاسته‌ مامۆستا، به‌ڵام من هه‌ر خۆم وانه‌ی‌ ( ……..)م ئیهمال كردبوو، دامنابوو بۆ هاوین‌و مامۆستای‌ تایبه‌تی‌ بۆ بگرم.
مامۆستا: ببوره‌ كاكه‌ من ناتوانم‌و وانه‌ی‌ تایبه‌ت ناڵێمه‌وه‌..
خوێندكار: باشه‌ خوات له‌گه‌ڵ……
ئه‌وه‌ی‌ سه‌ره‌وه‌ گفتوگۆی‌ خۆمه‌(وه‌ك مامۆستا) له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌و خوێندكارانه‌ی‌ پۆلی شه‌شه‌می‌ ئاماده‌یی، كه‌ ئێستا داخڵی‌ تاقیكردنه‌وه‌كان كراوه‌‌و له‌ماڵه‌وه‌ ئاماده‌كاری‌ بۆ تاقیكردنه‌وه‌كانی‌ كۆتایی ساڵ ده‌كات، ئه‌وه‌ی‌ له‌م خوێندكاره‌وه‌ بیستم سه‌رنجی ڕاكێشام بۆ نوسینی‌ ئه‌م وتاره‌.
ئه‌وه‌ی‌ له‌سیسته‌می‌ په‌روه‌رده‌یی ئێمه‌دا ئاوڕی‌ لێنادرێته‌وه‌‌و به‌كێشه‌ بۆ سیسته‌می‌ په‌روه‌رده‌ییمانی‌ هه‌ژمار ناكه‌ین ئه‌وه‌ ئه‌و مۆدێله‌یه‌ له‌خوێندن كه‌ ئێستا ناوده‌برێت به‌( وانه‌ی‌ تایبه‌ت).
له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی‌ وه‌رزی‌ خوێندن‌و خستنه‌ ماڵه‌وه‌ی‌ ئه‌و خوێندكارانه‌ی‌ كه‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ وزاری‌ (پۆله‌ كۆتاییه‌كان) یان هه‌یه‌ ئیدی‌ بازاڕی‌ مامۆستایان جمه‌ی‌ دێت‌و ده‌توانین بڵێین له‌‌و كاته‌دا باشترین‌و گه‌وره‌ترین ده‌ستهات له‌بازاڕی‌ مامۆستایاندا ده‌ستاو ده‌ستده‌كات، ئافه‌رین بۆ ئه‌و مامۆستایه‌ی‌ بتوانێت (سێ ملیۆن‌و سێ سه‌د‌و په‌نجا هه‌زار) كۆبكاته‌وه‌!!!!..
ئه‌وه‌ی‌ ده‌مه‌وێت لێره‌وه‌ بیڵێم سێ بواره‌ كه‌ چۆن سیسته‌می‌ په‌روه‌رده‌ییمان ئیفلیج ده‌كات:
یه‌كه‌م/ پێش هه‌ر شتێك ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ سیسته‌می‌ په‌روه‌رده‌ییمان به‌جوانی‌ جێبه‌جێ بكه‌ین‌و مامۆستایان دڵسۆزانه‌ وانه‌كان بڵێنه‌وه‌، ده‌بێت حكومه‌تی‌ هه‌رێم‌و به‌تایبه‌ت وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ ئه‌م جۆره‌ كارانه‌ قه‌ده‌غه‌بكات، باش وایه‌ حكومه‌ت سزای‌ مادی‌ ئه‌و مامۆستایان بدات كه‌ له‌پۆله‌كانیاندا وانه‌كان به‌جوانی‌ ناڵێنه‌وه‌‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ قوتابخانه‌كان به‌مه‌بله‌غێكی‌ باش له‌پاره‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ جوان تر‌و سه‌رنج ڕاكێش تر وانه‌كه‌ ده‌ڵێته‌وه‌.
دووه‌م/ ده‌بێت مامۆستایانی‌ به‌ڕێزیش لای‌ خۆیانه‌وه‌ بیرۆكه‌ی‌ وانه‌ی‌ تایبه‌ت له‌مێشكیاندا بسڕنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر بڕوانینه‌ زۆرێكی‌ بازاڕه‌كانمان ده‌بینین ڕیكلامی‌ مامۆستاكان هه‌ڵواسراوه‌، وانه‌ی‌ ……….. له‌لایه‌ن فڵان مامۆستاوه‌،، لای‌ زۆرێكی‌ ئه‌و مامۆستایانه‌ ته‌نانه‌ت زه‌مانه‌تی‌ نمره‌ی‌ (90) ده‌كرێت له‌وانه‌كاندا، ئه‌مه‌یش دوو سلبیاتی‌ هه‌یه‌، له‌لایه‌كه‌وه‌ خوێندكار به‌بۆنه‌ی‌ خولی‌ تایبه‌ته‌وه‌ ڕێز بۆ به‌هاو گه‌وره‌یی مامۆستا له‌پۆلدا دانانێت‌و به‌بۆنه‌ی‌ خولی‌ تایه‌بته‌وه‌ بێمنه‌تی‌ له‌ئاست مامۆستاكه‌دا ده‌نوێنێت، له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ خوێندكاره‌كانمان فێری‌ ته‌مه‌ڵی‌‌و ته‌وه‌زه‌لییان ده‌كات‌و به‌بۆنه‌ی‌ وانه‌ی تایبه‌ته‌وه‌ پشت به‌مامۆستاكه‌ی‌ خۆی نابه‌ستێت‌و ڕه‌نگه‌ هه‌ندێك جار وانه‌كه‌یشی‌ به‌لاوه‌ گرنگ نه‌بێت.
سێیه‌م/ ئه‌وه‌ی‌ له‌م ڕێگه‌ی‌ وانه‌ی تایبه‌ته‌وه‌ ده‌بینرێت گوشاری‌ ( هێزی‌ ماده‌)یه‌ بۆ به‌رامبه‌ر كه‌ مامۆستایه‌، بۆ نمونه‌ كاتێك خوێندكارێك له‌پۆلدا گوێی ب