ئەمە قسەی من نیە بەڵام سەری گڵۆڵەکەیە ، لە مانگی ئابی ١٩٩٧دا تیپی پێشڕەوی شانۆی کوردی شانۆییەکی نمایشکرد لەسەر هۆڵی ڕاپەڕین بەناو نیشانی ( ئاوایی بێکەسە )، بۆدەست پێکردنی باسەکەمان پێویست ئەکا جەند دایەلۆکێکی شانۆییەکەتان بیر بێنمەوە ، لەوەوە دەست پێئەکات کە اغای دێ دوێنێ شەو بە نهێنی کۆبونەوەیەکی لەگەڵ خۆی ئەنجام داوەو دەستوری بۆ ئامادەکردون ،ڕوو ئەکاتە جوتیارەکان پێان ئەڵێ ئەوە دەستورەکەیە ، وادەرئەکەوێ جوتیارەکان نەزانن دەستورچیە بۆیە ئەکەونە پرسیار، دایەلۆکەکە ئاوا دەست پێ ئەکات ،عەزە قومارچی لە خولە چوار ژن ئەپرسێ دەستور چیە ، میرزا مەزڵوم کەکابرایەکە شێتە لەغەدرێکا کە ئاغا لێی کردوە ئەقڵی لەدەستداوە لەبری خولە جواب ئەداتەوە ، ئەڵێ( دەستور تێڵایە ئاغا دەستورتان تێئەبڕێ).
لەم سەروبەندەدا باسی دەستور بوە بە نانو ئاومان و ڕۆژانە و سێژەمە بەنانەوە بە کوڵاوی بە برژاوی بە کاڵی دەرخواردمان ئەدرێت ، تەنانەت ڕەنگە زۆرمان توشی ژانەسک و دڵەکزێش بوبین هەندێکمان ئینتەلاشمانکردوە ،بە بێ ئەوەی زۆرێکمان نە دیبێتمان ، یا خوێندبێتمانەوە ،یا ئەگەر دیبێتیشمان تێیگەشتبین، هەربۆیە پێویستە هوشیارو وریابین تا توشی هەڵە نەبین ،ئەم باسەم بۆ خەڵکە و هەرگیز لەگەڵ هیچ حیزبێکم نیە و کەس نەیباتە سەرخۆی هیچ بەرپرسێک ناگرێتەوە ، لەبەر ئەوەی دواجار دەستور بۆ ئێمەی بێدەسەڵاتە ، بۆ فەقیرو هەژارە ، بەرگێکە پڕ بەبەری خۆمان ئەدوررێ .تا ژیانمانی پێ لە قاڵب بدەن.
بیستویەک ساڵە بوین بەساحێبی حوکمەتی خۆمان دەیان کەمو کوڕیمان دی دەیان تاونمان دی ئەنجام ئەدرێ نەماندی بەرپرسێ یان حیزبێک دادگایی بکرێ، بەڵام لەسەر دزینی سەعاتێک یا فەردەیەک ئارد یا بڕینی دوکانێ،سەدان پۆلیس دەیان لێکۆڵەرو دادوەر سەرقاڵ ئە بن تاوان بار بە سزایی یاسایی بگەیەنن ، بەڵام نەماندی دزێکی گەورە یا حیزبێک یا تاوان بارێکی جەنگ یا ئەوانەی نیوەی ووڵاتێکیان ئاودیوی سنورەکان کرد ،نەمان دی دادگایەک جورئەتی ئەوە بکات هەر ناویشی بهێنی ، لەخواو لە حیزبەکانمان بەزیاد بێ مەکتەبی کۆمەڵایەتیمان ئەوەندە زۆرە ڕەنگە پێویستمان بەدەستور نەبێ ئەوەتا بە بەر چاوی میلەتەوە زۆرێ لە کێشەکانمان بە عەشایەری حەل ئەکەین ئیتر دەستور کیلۆی بەچەند .
لایەک لە مەملەکەتەکە تەلبەند کرا دەیان گریبەستی سیاسیو ئابوری ژێربە ژێر مۆرو ئیمزاکرا ، دیموکراتیەت ئەتک ئەکرێ، دەست ئەنرێتە بیناقاقەی ئازادی ،دەیان قەڵەم خەڵتانی خوێن ئەکرێ ،یا دەستور قەڵەمی بیرچوبوشەهیدانی قەڵەم ناگرێتەوە ،سوکایەتی بە ژن ئەکرێ دستور لە کوێیە ، دەیان کارەساتی گەورەتان بەسەر ئەم خەڵکە هێنا بۆحسابتان بۆ دەستورنەکرد ، یا ئێستا ئیشتان پێیەتی و کورسی لەقێنە ، بەرژەوندیتان ئەپارێزێ. دنیای ئەم وڵاتەتان بۆ خۆتانو کەسوکارتانو دەستو پێوەندەکانتان قۆرغ کرد دەستورتان نەخوێندەوە.
سەیرە دەسەڵات بە ڕبە لێمان ئەکڕێ وبەهۆقە پێمان ئەفرۆشێتەوە،
ئایا ئەو دەستورەی کە بەنیازن بەباڵامانی ببڕن، ئەومافەی بۆ خەڵکی مەملەکەت فەراهەم کردوە ، بۆمان هەبێت بڵێن کوا داهاتی ئەم وڵاتە،یا ئیتفاقیە ئیستراجیەکەمان بۆ ئاشکرا بکەن ، یا ئەو مافەمان ئەبێت کە پەرلەمان وەزیرێ بانگهێشت ئەکا بۆ پەرلەمان ، وەزیرەکە بێزی نایە ئامادەبێ ، لێپرسینەوەی لەگەڵ ئەکا بڵێ پەرلەمان یەعنی خەڵک جەنابی وەزیر تۆ ڕێزت لە خەڵک نەگرتوە فەرمو خوات لەگەڵ.
خەڵکینە چارەسەری تریش هەیە ، لە بەریتانیای دیموکراتا دەستور نیە کەسیش لەکەس ناکەوێت کەسیش نە دەسەڵات قۆنتەرات ئەکا نەسرێشیش ئەدا لە شەرواڵەکەی تا لە کورسیەکە نەبێتەوە، ئەوان بۆهەمو پرسێ مەجلیسی عمومیان هەیە یاساش بەرکەماڵە ، رەنگە لێرەش مەجڵیسێ دروست بکرێ لە شێوەی مەجلیسی عمومەکەی بەریتانیا بەڵام لەلایەن خەڵکەوە، نەک حیزبەکان دروستیان کا، ئەندامەکانی نە خۆیانو نە باوکیشیان هەواداری هیچ حیزبێ نەبوبن تا لەبەرژەوەندی خەڵک بیربکەنەوە و کار بکەن ،
خۆ زۆرجار سەرکردەکانمان ئەڵێن چیمان لە ئەوروپا کەمترە ، پێدەچێ وەها مەجلیسێ لەو هەموو لیژنەیە باشتر بێت کە بۆ هە موو کێشەیە کە دەسەڵات نەیەوێت چاری بکا دروستیان ئەکا ، ئەوا ئنگلیز واتەنی لیژنەیەیەکی بۆ پێک ئەهێنێ، تەنها لەم پرسەدا کەڵکمان لەو پەندە ئینگلیزیە بینیوە (هەر ئیشێ ئەتەوێ سەر نەگرێ لیژنەیەکی بۆ پێک بهێنە) لەم مەملەکەتەی ئێمە ئاوڕ بدەیتەوە لیژنەیەک ئەچێ بە چاوتا ، جا ئەفەندم ئەو لێژنە موەقەڕانە ، شەڕبێ و خێری ئەوانی تیابێ موخەسەساتی چەور وەرئەگرن هەر لە موخەسەساتی هاتوچۆوە تا موخەسەساتی سەفەرو قاوەڵتیش، خۆ ئەگەر ڕاپۆرتەکەیان بەدڵی پێک هێنەرا