به رای من، له‌و ڕۆژو كاته‌وه دیارده‌ی هه‌ژاری په‌یدابووه كه مرۆڤ ده‌ستی به‌كێ بڕكێ بۆ زیاتر په‌یداكردنی سامان و په‌یدابوون و زاڵ بوونی ئاره‌زوو مه‌یلی(Tendency )فراوان بونی هێزو ده‌سه‌ڵات هه‌ر له قۆناغی ڕاوكردن بۆ ده‌ست به‌سه‌راگرتنی زۆرترین ناوچه‌ی ڕاو تا ئه‌گاته قۆناغی مۆدێرنی ئه‌مڕۆ كه له زیاتر ده‌ست به‌سه‌را گرتنی به‌رهه‌م و ئامێره‌كانی به‌رهه‌م هێنان(تكنولوجیا) ، بازاڕ وه سه‌رچاوه‌كانی سروشتی دا خۆی ئه‌بینێته‌وه.
وه بۆ هه‌ر یه‌كه له قۆناغه‌كانی پێشكه‌وتنی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی به شێوه‌ی ڕێژه‌یی پێناسه‌و پێوه‌ری جیاجیا هه‌بووه بۆ هه‌ژاری. به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌مڕۆ دوو پێناسه بۆ هه‌ژاری هه‌یه كه لێره‌دا مه‌به‌ست هه‌ژاری ماددیه وه ئه‌شێ هه‌م هه‌ژاری معنوی بێ.
1-هه‌ژاری ته‌واو، متلق( Absolut Porirty).
كه ئه‌و كه‌سه یان وڵاته یان دامه‌زراوه‌یه هیچ توانایه‌كی دارایی نه‌بێ كه سه‌ره‌كی ترین پێویستیه‌كانی ژیان فه‌راهه‌م بكات، وه‌ك نان و ئاو جێگا له‌سه‌ر ئاستی تاك یان وڵاتێك توانای دارایی سفر بێ یان كه‌م بێ و نه‌توانێ پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كانی وڵات فه‌راهه‌م بكات وه‌كو صومالیا وافغانستان و زۆر شوێنی تر.
2-هه‌ژاری ڕێژه‌یی(Relative Povirty)
واته كه‌سه‌كان توانای دابینكردنی پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كانیان هه‌یه، به‌هه‌مان جۆر دامه‌زراوه‌و ده‌وڵه‌تانیش به‌ڵام به به‌راورد له‌گه‌ل كه‌سانی تر یان دامه‌زراوه‌و وڵاتانی تر به‌شێوه‌ی ڕێژه‌یی هه‌ست به هه‌ژاری ئه‌كه‌ن له چاو كه‌سانی ترا هۆیه‌كه‌ی ئه‌گێڕنه‌وه بۆنه‌بوونی دادپه‌روه‌ری.
بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێ له وڵاتێكدا خه‌ڵكی هه‌ژار چه‌نده له ساڵی 1964 بۆ یه‌كه‌م جار له ئه‌مریكا ڕێگه‌یه‌كیان داهێنا بۆ پێوانی هه‌ژاری كه پێی ئه‌ڵێن هێڵی هه‌ژاری.
پێوانی هێڵی هه‌ژاری له‌سه‌ر ئه‌م ته‌خمینه(assumpyion)
دامه‌زراوه كه خێزانێكی هه‌ژار 3/ 1 داهاته‌كه‌ی بۆ خۆراك به كاربێنێ، وه ئه‌م بڕه واته 3 ×3/1 بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ بژی .(هێڵی هه‌ژاری )بۆ نمونه له‌كوردستان، به گریمان ئه‌گه‌ر خێزانێ مانگانه (300,000) دیناری پێویست بێ بۆ خۆراك تا پێی بژی ، واته خۆراكی سه‌ره‌تایی ژیان ئه‌وا بۆ خه‌رجیه‌كانی تری ژیان ئه‌بێ ئه‌م (300,000) 300,000 ×بكرێ كه ئه‌كاته 900,000 بۆ ئه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كانی تری وه‌ك كرێ خانوو، كاره‌با، ئاو كاره‌بای مولیده، ده‌رمان..هتد.. فه‌راهه‌م بكات. هه‌ڵبه‌ته گه‌لێ فاكته‌ری تر له‌گه‌ڵ گه‌لێ تێبینی تر وه‌ك كات، شوێن، وه‌رز ئاسایشی سیاسی و ئابوری كاریگه‌ریان له‌سه‌ر هێڵی هه‌ژاری هه‌یه، كه ئه‌مه‌ش له هه‌ر وڵات و سستهمێكا جیاوازی به‌سه‌را دێ. بۆ نموونه‌ی له‌م ماوه‌دا له دانیمارك دوای جدلێكی زۆر له‌سه‌ر ئاستی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی له‌سه‌ر پێناسه‌و دیاری كردنی هێڵی هه‌ژاری به‌م جۆره پێناسه‌و دیاری كرا.
(( ئه‌گه‌ر تۆ بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ به نیوه‌ی معدلی مووچه له‌دانمارك 13,800 ئێرویه.
ڕوژنامه‌ی7.6.2013,Politiken)) پرسیاری گشتی بابه‌ت ئه‌مه‌یه، دیاری كردنی هێڵی هه‌ژاری بۆ گرنگه؟؟
وه‌ڵامه‌كه‌ی فراوانه به‌ڵام به كورتی بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێ ڕێژه‌ی هه‌ژاری له وڵات چه‌نده بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت ڕێگای گونجاو بگرێ و به سیاسه‌تی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی وه هه‌تا فه‌رهه‌نگیان بچێته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ژاری له هه‌ر وڵاتێكدا ته‌نها په‌یوه‌ندی نیه به كه‌سی هه‌ژاره‌وه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به ئاستی لێ پرسراوی اخلاقی وه ئاسایش و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه هه‌یه له هه‌ر شوێنێ له‌گه‌ڵ ماف یهاوڵاتی بوون چوونكه كه‌سی هه‌ژار ناتوانێ خۆ ی به خه‌ڵكی شوێنی بزانێ كه ژیان تێدا هه‌ژاری و حه‌سره‌ته.