به‌شی یه‌كه‌م
بنه‌ماكانی بازاڕ بریتییه له‌كڕیارو فرۆشیارو ئه‌و شمه‌كه‌ی مامه‌ڵه‌ی پێده‌كرێت، له هه‌موو وڵاتێك‌و هه‌رێمێك‌و ناوچه‌یه‌ك له‌جیهاندا سیستمی ئابووری كاری خۆی ده‌كات، سیستمی ئابووریش له‌وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی تر جیاوازه‌و په‌یوه‌سته به‌سیستمی حوكمڕانی ئه‌و وڵاته‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی سێ جۆر سیستمی ئابووری باو هه‌یه له‌جیهاندا: یه‌كه‌م، سیستمی ئابووریی ئازاد یاخود سیستمی سه‌رمایه‌داری كه زۆر له‌وڵاتانی جیهان په‌یڕه‌وی ئه‌و سیستمه ده‌كه‌ن وه‌ك (ئه‌مریكا، كه‌نه‌دا، ژاپۆن‌و وڵاتانی ئه‌وروپای رۆژئاوا). دووه‌م، سیستمی پلان بۆدانراو یاخود سیستمی سۆسیالیستی كه هه‌موو كه‌رته‌كانی ئابووریی بازاڕ حكومه‌ت به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ئه‌م سیستمه پیاده ده‌كه‌ن (رووسیا، كوباو كۆماری چینی میللی). سێهه‌م، سیستمی ئابووریی تێكه‌ڵاو كه به‌شێك له‌ئابووریی وڵات حكومه‌ت (كه‌رتی گشتی) به‌ڕێوه‌ی دهباتو به‌شێكی تریش كه‌رتی تایبه‌ت، وه‌ك وڵاتی به‌ریتانیا كه ئه‌م سیستمه ئابوورییه په‌یڕه‌و ده‌كات.
سیستمی ئابووری له‌عیراقی پێشوو سیسته‌می سۆسیالیستی بوو، كه‌رته‌كانی ئابووری هه‌مووی به‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ته‌وه بوو، بۆیه ده‌وڵه‌ت نرخی له‌سه‌ر هه‌موو شمهكو كاڵاكان دانابوو، بۆیه به‌م سیستمه‌ش ده‌وترێ سیسته‌می نرخی ناوه‌ندی یاخود (نڤام السعر المركزی)، بۆ نموونه له‌ساڵانی هه‌شتاكاندا یه‌ك قاپ ماستی (ألبان)ی بچووك به 30 فلس بوو، له‌دهۆك‌و به‌غداو به‌سڕه به‌هه‌مان نرخ بوو، چونكه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه به‌رهه‌م هاتبوو، نرخه‌كه‌ش حكومه‌ت داینابوو، به‌ڵام له‌ساڵی 1992وه كه پهرلهمانو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زرا، سیستمی ئابووری له‌هه‌رێمی كوردستان‌و عیراقی ئێستاش سیستمی ئابووریی ئازاده.
له‌م سیستمه‌دا حكومه‌ت به‌شداری ناكات به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌چالاكی ئابووری‌و بازرگانی، به‌ڵكو رێكخهرو چاودێری بازاڕه له‌ڕێگای ئه‌و پلان‌و به‌رنامانه‌ی كه به‌یاساو بڕیاری په‌رله‌مان دهریدهكاتو كه‌رتی تایبه‌تیش بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كییه له‌م بازاڕه‌دا. سووده گه‌وره‌كه‌ی ئه‌م سیستمه ئه‌وه‌یه كه فرۆشیارهكانو كۆمپانیاكان هه‌ڵده‌ستن به‌كێبڕكێی یه‌كتری‌و دابه‌زاندنی نرخی شمهكو كاڵاكان بۆ نزمترین ئاست به‌مه‌به‌ستی فرۆشتنی زۆرترین دانه له‌و شمهكانهو به‌ده‌ست هێنانی زۆرترین بڕی قازانج له‌كۆتاییدا، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا كڕیار‌و به‌كاربه‌ر له‌بازاڕدا شمهكو كاڵای ده‌ستده‌كه‌وێت به‌هه‌رزانترین نرخ، كه ئه‌مه‌ش پێی ده‌وترێت خۆشگوزه‌رانی ئابووری (الرفاهیە الاقتصادیە)، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه سیسته‌می بازاڕی ئازاد سه‌ركوتوو بێت له‌زۆر وڵاتانی جیهاندا.
سه‌باره‌ت به‌مانگی رهمهزانو ناجێگیری نرخی شمهكو كاڵاكان له‌بازاڕدا، به‌پێی بیردۆزه‌ی ئابووری، هه‌ركاتێك خواست له‌سه‌ر شمه‌ك زۆر بوو، خستنه‌ڕووی شمه‌ك وه‌ك خۆی جێگیر بوو ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ له‌بازاڕدا، زۆربوونی خواستیش په‌یوه‌سته به‌زۆربوونی داهاتو زۆربوونی حه‌زی كڕیار بۆ به‌ده‌ست هێنانی شمهكو كاڵاكان، سه‌باره‌ت به‌مانگی ره‌مه‌زان كه نرخی هه‌ندێك شمه‌ك به‌رزده‌بێته‌وه هۆیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه حه‌زی مرۆڤه‌كان زۆرده‌بیت بۆ كڕینی ئه‌و شمهكانهو له‌هه‌مان كاتیش‌دا داهاتی له‌به‌رده‌سته ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی زۆر بوونی خواستی كڕیارهكانو له‌ئه‌نجامدا نرخی ئه‌و شمهكو كاڵایانه به‌رزده‌بێته‌وه، خاڵێكی گرنگی تریش كه په‌یوه‌سته به‌لایه‌نی ئاینی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، هه‌ر له‌كۆنه‌وه كۆمه‌ڵی كوردهواری له‌سه‌ر ئه‌وه راهاتووه كه هه‌موو خێزانێك بۆ جه‌ژن جلوبه‌رگی تازه بۆ سه‌رجه‌م خیزانه‌كه دابین بكرێت‌و پێدانی داهاتێكی تایبه‌ت وه‌ك جه‌ژنانه بۆ به‌شێك له‌ئه‌ندامانی خێزان كه ئه‌مه‌ش جارێكی تر خواست له‌سه‌ر كڕینی شمه‌ك زۆر ده‌كات. لایه‌نی فرۆشیاریش له‌بازاڕ وه‌ك تاقیكردنه‌وه‌ی مانگی رهمهزانو جه‌ژنی رهمهزانو جه‌ژنه‌كانی تریش بۆی ده‌ركه‌وتووه كه خواست له‌سه‌ر شمهكو كاڵاكانی زۆر ده‌بێت، بۆیه هه‌ندێك فرۆشیار نرخ به‌رز ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بڕی قازانجه‌كه‌یان زۆر بێت.
هه‌ندێكی تر لهفرۆشیارهكان بڕێكی زۆر زیاتر له‌شمه‌ك ده‌خه‌نه بازاڕه‌وه به‌هه‌مان نرخی پێش مانگی ره‌مه‌زان یاخود كه‌متر له‌و نرخه‌ش، بۆئه‌وه‌ی زۆرتر بفرۆشن‌و بڕی قازانجه‌كه‌یان زۆرتر بێت. نموونه‌ش بۆ ئه‌مه