لە سەرەتای ئەم مانگەدا پەردە لەسەر وێنەی نەخۆشخانەی ٤٠٠قەرەوێڵەیی لابرا و هاتە کردنەوە ، لەم مەملەکەتەی ئێمەدا ئەگەر بەوردی سەیری بۆنەو ڕوداو و مەراسیمەکان بکەین ،شتی سەیرو سەمەرە ئەبینین، ئەوەی لە دنیادا باوە پەردە لەسەر پەیکەر لا ئەبرێ ، پرۆژەش ئەکرێتەوە ، پرۆژەش کە دێتە کردنەوە ئەوا قردێلەیەک ئەخرێتە بەر دەمی مقەستی دەسی بەرپرسێکی شیک پۆش، بەڵام لای ئێمە بەچوار پێنچ مقەست ئەکەونە ئەو قردێلەیەو نەزانراوە!هۆ کەی چیە؟ ئەوەیە هەرکەس خۆی بە کوێخا ئەزانێ، یا حەزمان لە ئیشی بەکۆمەڵە ؟باوەڕمان وایە چەند عەقڵێک لە یەک عەقڵ باشترە؟ ئاواش چەند مقەستێ لە یەک مقەست باشترە ! ئیشەکانیشمان زۆری لە هی ئۆمەتی محمەد ئەچێت کەمێکی ئەچێتەوە سەر ئەو ئیشانەی کە ئەێانوت گاور کردە . من نامەوێ باسی ئەو داماوی و نەهامەتیە بکەم کە ئەو پرۆژەیەی پیا تێپەڕی، یاخوا ئەوەی لەو خەستەخانەیە قەوما لە دوژمنیش نەقەومێ ، ئەوەی سەیرە لای ئێمە زۆر پرۆژە لەبەر خاتری پەرپرسان ئەکرێنەوە ، کە هێشتا زۆریان ماوە لە ڕوی پراکتیکیەوە بکەونە بواری خزمەتەوە ، بۆ نمونە بینای خانەی دادی سلێمانی کاتێ لەبەر خاتری دەنگ کۆ کردنەوە کرایەوە تەنها توێکڵەکەی تەواو بوبو ، جگە لەو هەموو کەموو کوڕیە کە تێیدایە چەندانی ترێش هاوشێوەی، بەودەردە چون .
ئەم نەخۆشخانەیەش پێ ئەچێت خۆی نەخۆش بخەن پێش ئەوەی نەخۆشی تیا چارەسەر بکرێت . ئەوەی باس ئەکرێت، زانراوە بەهەر جۆرێبێ ئەوبارە لارە ڕاست کرایەوە دەستی ئەوانە خۆشبێ کە دەستیان هەبوو لەوە دا کە خستیانەوە سەر ڕێی ڕاست، لە قەڵبەی ڕۆژگار ڕزگاریان کرد ،لە هەق ئاوڕائەوەستێ، باس لەوە ئەکرێت .کە زیاتر لە هەزارو پێنچسەد کارمەندی بۆ دا مەزراوە زۆر لەو کارمەندانە تازە دەرچون ،هێشتا هیچ ئەزمونێکیان نیە ، لە وەها دامەزراوەیەکدا. خزمەت گوزاری لە شوێنێکی وادا تەنها بەوە نابێت ژمارەیەک دەرچوی تازەو جەند پەرستارو پزیشکێ کۆ بکرێنەوەو بڵێین وەک ئەو پەندەی ئەڵێ ئاشی نەزانەو خوا ئەیگێڕی بەندە ش بە جۆرێک لەجۆرەکان سەردانێکی خەستەخانەی شارم کرد ، پاش ورد بونەوەو باسکردنو چەند ڕونکردنەوەو زانیاریەک لەلایەن کەسێکی دڵسۆزەوە کەخۆی زۆر لێبوردوانە کاری تیا کردوە ، نەم ئەزانی ، دڵخۆش بم یا دڵتەنگ ، ڕەنگە بپرسن بۆ ؟
ئەو نەخۆشخانەیە ماوەیەکی زۆری خایاند بۆ تەواو بون کە زیاترە لە هەشت ساڵ وە نزیکەی سەدوپەنجا ملیۆن دۆلاریشی تێچوە ، زیاتر لە دەهەزار ئامێری مۆدێرنی بۆ هاتوە لە باشترێن جۆرو پێشکەوتو ترین وڵاتانی دنیاوە ، تازە ترین ئەزمون و پێشکەوتو ترین تەکنۆلۆجیای تیا خراوەتەگەڕ، سیستمی گاور کردی نایابی بۆ بەکارهاتوە، بەڵام کێ لێخوڕێ ؟
دامەزراوەیەک بەو گەورەییە بەو پێشکەوتوییە ناکرێ بدرێتە دەست کەسانێ کە بێ ئەزمون بن ، بەندە هەر لەو سەردانەمدا کە چاوم بەو سوپا گەورەیە کەوت لەکارمەندانی گەنجو تازە دەرچوو هەستێکی ترسناک لام هوروژا بەداوای لێبوردنەوە لەو کارمەندانە من لێرەدا نامەوێ کارەکەی ئەوان بەکەم بگرم بەڵام تەنها بڕوانامە بەسنیە بۆ بواری کارکردن بەڵکو کەڵەکەبونی ئەزمون پراکتیک گرنگترە ، بگرە جۆری جلوبەرگەکانیان بەهیچجۆرێ لەگەل کارکردن لە وەها نەخۆشخانەیەکا نەگونجاو بوو ، چجای نە شارەزایی لە کارێکی ئاڵۆزی وەک ئەو کارە بە ئامێرو دامەزراوەوە ، لێرەدا ڕەنگە داد بەرم بۆ گروپی چوارسەد کە وێڕای ماندوبونی پێشویان گرنگە ئەم پرسەش پشتگوێ نەخەن، تا ئێرە با خوێنەر سەرپشک بێت ئەم باسەی من ناو ئەنێ چی . ڕەخنە ، خەمخۆری ، ئازاد بن بەڵام ئەوەی ماوە بیڵیم پێشنیارێکە بۆ حکومەتی هەرێم .کەسیش بە وەسیەت نەمردوە !
بەووتەیەی ئەڵێن حکومەت باوکی میلەتە بەندەش کەسێکە لەم میلەتە پێشنیار ئەکەم کۆمپانیایەکی بیانی بێنن با ئەم کەشتیە لێخوڕی خەڵکینە نەزانین عەیب نیە ، عەیب ئەوەیە ، بە نابەڵەیی و نەشارەزایی سواری ملی بین بەدەردێکی بەرین کافر بەزەیی پیایدا بێتەوە
حوکمەت گیان . ئێوە سەدو پەنجا ملیۆن دینارتان خەرج کردوە دەستان خۆش، بێ بەڵا بن ،لەچاوی بەد بەدوربن، دە ناوی خوای لێبێنن با نۆش لەبانی دەی بێ چە