لە بیرم دێ لێرەو لەوێ باس ئەکرا کە گوایە فلانە گۆڕستان خێوی هەیە ، یا فڵانە حەمام، هەندێ جار باس لەوە ئەکرا کە یا ژێرخانێ یا سەرتەنوری ماڵێ ئەڵێن هەیەتی ئیتر ناویشیان نەئەهێنا ، ڕەنگە منیش لەتەمەنێکا بێبەش نەبوبم لەو ترسە ، ئێستا هەست ئەکەم ئەوترسە ، لە لایەنە سایکۆلۆژیەکەیەوە تەنها ترسێکی بێ مانا بوو کەسانێ لە ناخی مناڵاندا یا ئەوانەی خاوەن کەسایەتیەکی پاک بون یا لای ئافرەتان بێ بنەما وە بێ لێکدانەوە ئەیان چاند . ئەمڕۆ تەواوی ئەو خێوانە ناویان چوە بە کۆڵەکەی ئاشا ، لەناوا نە ماون ، ئەو ڕۆژگارە خێوەکان تەنها چەند ژێرخانو سەرتەنورێکیان لێگرتبوین ئەوانەش کە لێیان ئەترسان ژمارەیان هەر زۆرکەم بوو .هەرگیز نەکەسیان خواردبو ، نەکەسیشیان خنکاندبوو بەڵام ئەمڕۆ خێوێ پەیدابوە زۆر لەوانەی پێشوو زەبەلاحترە ،زۆر ترسناک ترو تۆقێنەر ترە، بەبەرچاوێشمانا دێودەچێ بگرە مۆڕەشمان لێئەکات ، کەسیش مێش میوانی نیە .
بەردەوامیش دروێنەی گیانمان ئەکات ،
سەیرەکە لەوەدایە کە نەک هەر لێمان نزیکە بەڵکو لەناوماندایە، بوە بەهاوڕییەکی نزیکمان ، بگرە دەست لەملانیشمانە ،لەگەڵیشماندا دێتە جێگاوە دەست لەبەرۆکمان بەرنادا، وە ئەمیان ڕاستییشە ،لەگەڵمان کەوتۆتە زۆرانبازی دەستی ناوەتە بیناقاقەمان ،کەسیشی لێ ناپارێزی ، دوو فەوج حیمایەت بی، یا ئەسپێ لەباخەڵتا سەوزەڵەگیانم بڵێ بۆ ئەو فەرق ناکات . کەی بۆی ڕیکەوت خنکانوتی ،پرسیارەکە ئەوەیە، کێیە ؟چیە؟کوا؟!!!!! بەهەر حاڵ بابۆتان بێژم.
خەڵکینە مەبستم ژینگەکەمانە کە واوێران ئەبێ ! باسی ئەوپێسوپۆخڵیە ئەکەم کە تیا غەرق بوینو بە خۆمان نازانین ،مەبەست ئەو دوکەڵەیە کە بەدەستی خۆمان ئەیکەین بەقوڕگی خۆماندا، ئەوەی من ئاگادار بم ماوەیەکی زۆرە کەسانێکی دڵسۆز لە شارەزایان ، مامۆستایانی زانکۆ ، لەوانەی کە کەمێ زووتر هەست بە خەتەرەکان ئەکەن، بەندەش ، بەردەوام ئەو بانگە ئەدەین بەگوێی خەڵکو دەسەڵاتا ، بەڵام تا ئەمرۆ پێئەچێ گوێزمان بەگومەزا هەڵدابێ ، نەکەس گوێی لێگرتوین ، نەکەسیش بۆمان ئەسەنێتەوە.
ئەمجارەیان حوکمەت دلێ لەخۆی دانەمێنێ بەتەنها نیە میلەت لەگەڵێا شەریکە ، ناکرێ بەردێ لەعاسمان کەوتە خوارەوە بڵێن خەتای حوکمەتە ،نازانم بۆ ئەبێ لە مەملەکەتێکی وەک ئەمەی ئێمەدا بەو جۆرەی ئێمە ئۆتۆمبێل بەکار بهێنێن؟ بۆ نابێ خۆڵو خاشاکی خۆمان جیا نەکەینەوە ؟ بۆ کاتێ خانویەک بۆ خۆمان دروست ئەکەین؟ جێگەی ئینجانەیەک ناهێڵینەوە بۆ سەوزایی ، بۆ؟کاتێ بۆ سەیران ئەچین ئەوجێیەی لێ دائەنیشین ، نەک هەر پاش خۆمان پاکی ناکەینەوە بەڵکو وێرانیشی ئەکەین ، بۆ ڕێز لە شوێنە گشتیەکان ناگرین؟ وەک ماڵی خۆمان .خەڵکینە ئەوەی پوشێ لە چاوی خۆیا نەبینێ ئەوا چیلکەیەک لەچاوی خەڵکا نابینێ ، دەسا دەست لە دەسو هیمەت لە خۆمان با ژینگە بکەینە پرسی ڕۆژو خۆمان، خۆمان ڕا بهێنین پرۆڤە بکەین لەسەر پاراستنی، بەوەی کەمێ کەمتر ئۆتۆمبیل بەکاربێنین ، خۆمان فێری پیادەڕەوی بکەین بۆ سیحەتیشمان باشە ! گرنگی دانمان بە هەموو لایەنێکی پاراستنی ژینگە ، ڕواندنی تەنها درەختێ بۆ هەر تاکێکی کۆمەڵ ، چاو نەپۆشینمان لە هەموو زیان گەیاندنێ بەژینگە ، ئەبێتە هۆکارێک کە خێوەکە لەخۆمان دور خەینەوە پێمان نەوێرێ .ئەوسا قسەی حوکمەتێش ناهێنینە سەرخۆمان.
جەنابی حوکمەت سەرەی تۆیە !!!
ئەرێ پێمان ناڵین کوا گواستنەوی گشتی ؟ کوان پاس و ئامانە ؟ کوا میترۆو قیتار ؟ ناشێ بفەرمون میلەت دەوڵەمەنە هەموان سەیارەیان هەیە پاس وئۆتۆبوس یانی چی؟، قوربان ئێمە پێتان ئەڵێن هەڵەیە ئێوە گواستنەوە دابێنن ئەوسا باسێکی تر دێتە گۆڕێ،
ئەوەی لەهەموی گرنگترە چارەسەرە بۆ ئەم پرسانە .
١-چارەسەرو ڕیسایکلینی خۆڵوخاشاک بە شێوەی زانستی
٢-چارەسەری ئاوی ئاوەڕۆ دوبارەکردنەوەی بەکار هێنانی .
٣-فریاکەوتنی هەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان ڕێگرتن لەتێکەڵبوونی ئاوەڕۆ تێیان .
٤-دابین کردنی کارەبا بە تەواوی لابردنی موەلیدەی دیزڵ .
٥-دانانی سیستمێ بۆ فلتەر کردنی دوکەڵی ئۆتۆمبیلەکان دانانی ڕێو شوێنی بۆ لەناوبردنی ئۆتۆمبێلی کۆنو خراپ.
ئە مە من ئەیڵێم کە تەنها لە خێوەکە ترساوم ئەبێ پسپۆرانو شارەزایان چەند زۆرتر بزانن؟
بەحوکمی ئەوترسەی لێم نیشتوە لەخێوەکەی ژینگە ، کورد واتەنی زیڕەی مەرگم کردوە هەندی جار لەڕێگەی ژووری بازرگانیەوە بەدەنگێکی کەمێ بەرز بانگێکم داوە، ئیتر نازانم ئەگەر لە گوێی هەندێ کەسو لایەنێشا بانگێکی ناساز بوبێ.
ئەوەی تا ێستا لەدەستم هاتبێ . چەند جارێ پرسەکەم خستۆتە بە