هەرچەندە مێژوی نەوت لەعێراقدا مێژویەكی درێژی هەیە و بابلیەكان نەوتیان بەكارهێناوە لەو جۆرە نەوتەی بەشێوەیەكی سروشتی لەژێر زەویەوە هەلقوڵاوە بۆ سەر زەوی،بەڵام مێژوی،هاوچەرخی نەوت لەدوای جەنگی جیهانی یەكەمەوە سەری هەڵداوە،دوای ئەوەی بەریتانیەكان ویلایەتەكانی موسڵ و بەغدا و بەسرەیان لەدەوڵەتی عوسمانی بچری و وڵاتێكیان بەناوی عێراقەوە دروست كرد لەژێر ئینتدابی بەریتانیا.
لەسەردەمی پاشایەتیدا لەبەر ئەوەی دەوڵەتی عێراق دەوڵەتێكی دروست كراو و گەمەی دەستی بەریتانیەكان بوو،كۆمپانیا نەوتیەكان بەتایبەتی كۆمپانیا بەریتانیەكان كە گوزارشتیان لەبەرژەوەندیە ئابووریەكانی بەریتانیا دەكرد و پالپشت دەكران لەلایەن حكومەتی بەریتانیا و مەندوبی شكۆداری بەریتانیا لەعێراق و حكومەتی عێراقی سەردەمی پاشایەتی كە بوكە شوشەی دەستی بەریتانیەكان بوو،هەموو ئەم لایەنانە زەمینەیەكی گونجاو و هەموو كەشێكی لەباریان دەڕەخساند بۆ ئەوەی گرێبەستە نەوتیەكان كە دەكرێت لەعێراقدا لەنێوان كۆمپانیا نەوتیەكان و عێراقدا زۆرتر لەبەرژەوەندی كۆمپانیا نەوتیە بیانیەكان بێت، ئەو سودی عێراقیەكان وەری دەگرن لەپرۆسەكانی دەرهێنانی نەوت لەعێراق مشتێ بێت لەخەرمانی قازانجە گەورەكانی دەرهێنانی نەوت،هەر بۆیە گرێبەستە نەوتیەكان لەعێراق دەگمەن لەجۆری گرێبەستی ئیمتیاز بوون،ئەو گرێبەستانەی كە بەرژەوەندیە ئابووریەكانی كۆمپانیا نەوتیەكان دەخاتە ئاستێكی باڵاوە و وڵاتانی میواندار چمكێكی ئیجگار كەم لەو قازانجەی بۆ دەستبەر دەبێت.
دوای ڕوخانی رژێمی پاشایەتی لەعێراق و هاتنە سەركاری حوكمێكی كۆماری،لەسەروبەندی هوشیاریەكانی گەلانی ژێر دەستە و بزاڤە رزگاریخوایەكان كە لەسەرانسەری جیهاندا تەشەنەیان دەكرد،لەسەردەمی هەڵجونی هزری سوشیالیستی و چەپگەرایی كە بلوكی سوشیالیستی لەو سەردەمەدا بێ بەروا جۆش و خرۆشی پێ دەبەخشی،ئالە و سەردەمەدا حكومەتی عێراق پێشنیازێكی خستە بەردەم كۆمپانیا نەوتیەكان كە لەعێراقدا كارەكانیان ئەنجام دەدا كە پیاداچونەوەیەك بكرێت بەو گرێبەستە نەوتیانەدا كە لەجۆری گرێبەستی نیمتیازبون،كە لانی كەم بەشێك لەمافە زەوت كراوەكانی عێراق بگەڕێتەوە گەلانی عێراق،بەڵام كۆمپانیا نەوتیەكان نەهاتن بەدەم داخوازیە ڕەواكانی عێراق و هەوڵەكانی عێراق لەو ڕوەوە تەواو شكستی خوارد.
دوای شكستی هەوڵەكانی عێراق لەقایل كردنی كۆمپانیا نەوتیەكان بۆ گێرانەوەی هەندێ لەمافەكانی عێراق لەنەوتی خۆیدا،لەسەردەمی حوكمڕانی (عبد الكریم قاسم) عێراق هەڵسا بەدەركردنی یاسای ژمارە (80) كە بەپێی ئەو یاسایە كارتێلی كۆمپانیا نەوتیە بیانیەكان لەعێراق (IPC) بێ بەش كران كە چیتر لەزەویە عێراقیەكان لەدەرەوەی گرێبەستە نەوتیەكانیان پرۆسەی نەوتی ئەنجام بدەن،كەواتە بەپێی ئەو یاسایە لەسەدا (99.5)ی خاكی عێراق كەوتە بەردەستی كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی عێراق كە لەساڵی (1964) دامەزرا.
دوای دەرچواندنی یاسای ژمارە (80) و دامەزراندنی كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی عێراق،دەوڵەتی عێراق گرێبەستێكی نەوتی لەگەڵ یەكێتی سوڤێتدا واژو كرد لەساڵی (1967) بۆ گەشەپێدانی كێڵگەی (الرمیلە)،دواتر لەساڵی (1968) كۆمپانیای كەشتیە نەوتیەكانی دامەزراند كە بواری ڕەخساند لەبەردەم عێراقدا خۆ بەخۆیی نەوتی خۆی هەناردەی دەرەوە بكات.
دوای ئەوەی كۆمپانیای نەوتی عێراق (IPC) ملی نەدا بۆ داوكاریەكانی عێراق لەزیادكردنی بەرهەمی نەوتی عێراق و بێدانی رێژەی لەسەدا (20)ی كۆمپانیاكە بەحكومەتی عێراق،لەرۆژی (1 – 6 – 1972) عێراق كۆمپانیای نەوتی عێراق (IPC) خۆماڵی كرد و دواتر تاوەكو ساڵی (1975) بەرژەوەندیەكانی هەموو كۆمپانیا نەوتیەكانی عێراقی خۆماڵی كرد.
خۆماڵیكردنی نەوت بەپێوەرە نیشتمانیەكان هەنگاوێكی باش و گرنگ بوو كە وڵاتیك دەسەڵاتەكانی خۆی بگیرێتەوە بۆ پر بەهاترین سامانی خۆی بگیرێتەوە، كە بتوانێ لێوەی توانای دارایی گەورە بەدەست بهێنێ كە دەكرا ڕۆڵی گەورە ببینێ لەگەشەی ئابووری و كۆمەڵایەتی وڵات،بەڵام دابارینی بەلێشاوی توانا داراییەكانی دوای خۆماڵیكردنی نەوت كە رژا بەسەر دەستەڵاتێكی دیكتاتۆری و كەسایەتیەكی دەرون نەخۆش كە لوتكەی دەسەڵاتی بەدەستەوە بوو، وایكرد هەموو ئەو توانا داراییانەی عێراق لەجەنگە مالوێرانەكاندا خەرج بكات كە عێراقی تێ