جەنگ لەپێناو نەوتدا

جەنگ بریتیە لەبەكارهێنانی هێز لەنێوان دوو لایەنی دژ بەیەك بۆ یەكلایی كردنەوەی ئیرادەی لایەنی براوە لەشەردا‌و مل كەچ پێكردنی لایەنی دوڕاوە،دیارە بۆ یەكلایی كردنەوەی ئەنجامی كۆتایی جەنگ كە چەند قۆناغێكی شەڕ لەخۆ دەگرێت پێویستی بە فەراهەم ڕەخساندن‌و ئاراستەكردنی هەموو تواناكان هەیە،سەرباری نەخشە‌وپلانەكانی جەنگ‌وكات‌و شوێنی بەرپابوونی شەڕەكان.
كەرەستەكانی شەڕكردن بریتیە لەهێزی سەربازی‌وچەك‌و تەقەمەنی‌و پێداویستیە خۆراكیەكان،بەڵام لەنێو هەموو ئەم پێداویستیانەدا بابەتی گەیاندنی پێداویستیەكان لەكاتی پێویستدا بۆ شوێنی پێویست‌و جولە پێكردنی هێزە سەربازیەكان‌و گەیاندنی چەك‌وتەقەمەنی‌و كەرەستەكانی جەنگ‌وپێداویستیە مرۆییەكانی هێزە چەكداریەكان بۆ بەرەكانی جەنگ كە بریتیە لەتوانا لوجیستیەكانی لایەنە شەڕەكەرەكان پێویستی بەكەرەستەیەكی ئیجگار گرنگ‌و هەستیار‌و پێویست هەیە كە هیچ كەسێك ناتوانێ‌ نكولی لێ‌ بكات‌و بەهەند وەری نەگرێت،كە ئەویش بریتیە لەفەراهەم ڕەخساندنی بڕی پێویست لەسوتەمەنی بۆ گەیاندنی پێداویستیەكان‌و جولە پێكردنی هێزەكان‌و گەیاندنیانە بۆ بەرەكانی شەڕ‌و بەسادە‌وساكاریی دەستە بەر پێكردنی نەرمی جولە پێكردن‌و گواستنەوەكان.
لەو دەمەوەی نەوت بوەتە سەرچاوی یەكەمی وزە لەسەر ئاستی جیهاندا،هەر لەو دەمەوە دابینكردنی سوتەمەنیەكان كە هەموویان یاخود بگرە زۆربەی هەرە زۆریان لە دەرهاویشتیەكانی نەوتدا خۆیان بەرجەستە كردوە،لەو دەمەوە دابینكردنی سوتەمەنی پێویست بەزامنكەری سەركەوتن دادەنرێت‌و ئەنجامەكانی جەنگە جیهانیەكان گەواهی دەرن بۆ ئەم ڕاستیە.
(جۆرج كلیمانسو) سەرۆك وەزیرانی فەڕەنسا لەساڵی (1914) لەسەروبەندی هەڵایسانی جەنگی جیهانی یەكەمدا گوتی (لەكاتی بەرپابوونی جەنگدا تنۆكێ‌ نەوت یەكسانە بەتنۆكێ‌ خوێن)،هەروەها (چەرچل) كە لەسەردەمی جەنگی جیهانی یەكەمدا وەزیری دەریایی بەریتانیا بوو،دوای كۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی یەكەم،لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەكەیدا گوتی: (لەسەر شەپۆلی نەوتدا نەبوایە نەمان دەتوانی بگەینە كەناری سەركەوتن).
شیكەرەوانی سەربازی هەردەم ئەو ڕاستیە دوپات دەكەنەوە كە هۆكاری سەركەوتنی وڵاتانی هاوپەیمان بەسەر ئەڵمانیادا لەجەنگی جیهانی یەكەم‌و سەركەوتنیان بەسەر ئەڵمانیا‌و ژاپۆندا بەشێكی گەورەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی وڵاتانی هاوپەیمان پێداویستیەكانی وزەیان بۆ بەرەكانی جەنگ فەراهەم‌و دابین كردوە،بەڵام ئەڵمانیا لەهەر دوو جەنگە جیهانیەكە‌و ژاپۆنیش لەجەنگی جیهانی دووەم دوچاری كورتهێنانی گەورە بوون لەدابینكردنی سوتەمەنی‌و ئەو كورتهێنانە كاریگەری گەورە هەبووە لەشكستی ئەڵمان‌و ژاپۆنەكان.
بەپەند وەرگرتن لەوانەكانی پێشو، وڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا كە گەیشتە ئەو قۆناغەی نەتوانێ‌ پێداویستیەكانی وزەی بەسەرچاوە ناوەكیەكانی وزە لەناو خۆی وڵاتەكەی دابین بكات،دابین كردنی وزە لەسەرچاوە دەرەكیەكان كە بەشێكی گەورەی دەكەوێتە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستەوە كە ناوی لێ‌ دەنی ئاسایشی وزە دادەنێت بەكرۆكی ئاسایشی نەتەوەیی خودی خۆی بەهیچ جۆرێك گەمەی لەسەر ناكات‌و لەسەر دەمانی جەنگی ساردا هەمیشە ویستویەتی یەكێتی سوڤیت دور خاتەوە لەوەی بگاتە ئاوە شلەتێنەكان،یاخود نزیك بێتەوە لیێ‌ كەمەبەست لیێ‌ گەیشتنی یەكێتی سوڤیت بوو بە كەنداوی عەرەبی‌و دەریای عەرەب‌و ئۆقیانوسی هیندی كە عەمباریكی گەورەی نەوتە‌و هەمیشە وڵاتەیەكگرتوەكانی ئەمەریكا چاوی لەسەر بووە‌و پاراستنی هەژمونی خۆی لەو ناوچەیە پرسێك بووە كە بواری نەهێشتوەتەوە بۆ هەر گومانێك.
كاردانەوەی سەختی وڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا لەبەرامبەر یەكێتی سوڤیت كاتێك دەست تێوەردانی سەربازی لەئەفغانستان كرد‌و دروستكردنی چەندین گروپی ئیسلامگەرای توندڕەو لەئەفغانستان كە دواتر لەخودی وڵاتەیەكگرتوەكانی ئەمەریكایش هەڵگەڕانەوە،ئەوەبوو یەكێتی سوڤیت وا خەریكە نزیك دەبێتەوە لە كەنداوی عەرەب‌و دەبێت ڕیی لێ‌ بگیرێت.
بە بەرچ دانەوەی رژێمی پێشوی عێراق‌و وەشاندنی گورزێكی توند لێی،لەوەوە سەرچاوەی گرتبوو كە نەدەبوو ئەو رژێمە ڕێگای بەخۆی بدایە پەلاماری وڵاتێكی نەوتی بدا‌و داگیری بكات كە كەوتبوە نێو بازنەی ئاسایشی وزەی ئەمەریكا كە وڵاتە یەكگرتوەكانی بەئاسایشی نەت