بودجه‌ی‌ به‌كاربردن .. ساڵ‌ به‌ساڵ‌ ره‌شبینمان ده‌كات

بودجه‌ی‌ به‌كاربردن بریتیه‌ له‌ به‌رێكردنی‌ ئیش‌و كاری‌ رۆژانه‌ی‌ دامه‌زراوه‌كانی‌ حكومه‌ت‌و سوود وه‌رگرتن له‌و خه‌رجیانه‌ بۆ باشتركردنی‌ ئه‌دای‌ كارو چالاكیه‌كان له‌كاتێكدا ئه‌بوو بودجه‌ پرنسیپه‌ زانستیه‌ ئابوورییه‌كانی‌ وه‌كو شفافیه‌ت‌و داهات‌و خه‌رجی‌‌و هاوسه‌نگی‌ له‌نێوان بری‌ بودجه‌ی‌ وه‌به‌رهینان‌و به‌كاربردن‌و كه‌مترین مناقله‌كردنی‌ تیابێت كه‌ خۆی‌ له‌ سیاسه‌تی‌ روون‌و سستم به‌رنامه‌و پلانی‌ ئابووری‌ وڵاتدا ده‌بیننه‌وه‌.
وه‌ك زانراوه‌ بودجه‌ی‌ پێسنیاركراوی‌ ساڵی‌ 2012 بره‌كه‌ی‌ (15ترلیۆن‌و 245ملیارو 79ملیۆن دینار). خه‌رجیه‌ گشتیه‌كان له‌دووبه‌شی‌ سه‌ره‌كی‌ پێك دێن. كه‌بریتین له‌ خه‌رجیه‌كانی‌ به‌كاربردن و وه‌به‌رهێنان، له‌ورێژه‌یه‌ش بری‌ (10ترلیۆن‌و 745ملیارو 797ملیۆن دینار) بۆ خه‌رجیه‌كانی‌ به‌كاربردن دواتر رێژه‌ی‌ له‌ 20% له‌هه‌ر سێ‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی‌ هه‌رێم براو خه‌رجی‌ به‌كاربردن بوو به‌ (10ترلیۆن و 260ملیارو 797 ملیۆن) دینار، وه‌ بری‌ (4500000) بۆ خه‌رجیه‌كانی‌ وه‌به‌رهێنان ته‌رخانكراوه‌. سه‌ره‌تا:
-خه‌رجییه‌كانی‌ به‌كاربردن/ ساڵانه‌ له‌%70 ی‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ بۆ خه‌رجیه‌كانی‌ به‌كاربردن ته‌رخانده‌كرێت،كه‌ ئه‌مه‌ زۆر دووره‌له‌پێوه‌ره‌ ستاندارده‌ جیهانیه‌كان له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ رێژه‌یه‌كی‌ ئێجگار زۆری‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ ده‌بات، حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌م بره‌ش ناوه‌ستێت و سه‌دان ملیارد دیناری‌ تریش له‌سه‌روو ئه‌و بره‌وه‌ به‌شێوه‌ی‌ زیاده‌ رۆی‌ خه‌رجده‌كات كه‌به‌شێكی‌ زۆریان خه‌رجی‌ ناپێویستن ئه‌م به‌هه‌ده‌ردانه‌ ساڵانه‌  ده‌گاته‌ رێژه‌ی‌ 45%  له‌ هه‌ر حه‌وت ده‌روازه‌كه‌ی‌ بودجه‌ی‌ به‌كاربردندا، دواتر بۆچاره‌سه‌ری‌ ئه‌م زیاده‌رۆییانه‌ حكومه‌ت په‌نا بۆگواستنه‌وه‌ی‌ خه‌رجیه‌كانی‌ وه‌به‌رهێنان ده‌بات‌و ئه‌مه‌ش واده‌كات ساڵانه‌ خه‌رجیه‌ فه‌رمیه‌كانی‌ به‌كاربردن نزیك ببێته‌وه‌ له‌ % 85  ی‌ كۆی‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ بۆنموونه‌ :
ساڵ‌ به‌ساڵ‌ خه‌رجیه‌كانی‌ به‌كاربردن به‌شێوه‌یه‌كی‌ مه‌ترسیدار زیاد ده‌كات له‌ساڵَی‌ 2008 بۆ به‌كاربردن بری‌  4ترلیۆن 674ملیاردینارو له‌م ساڵدا  10ترلیۆن و 260ملیارو 797 ملیۆن دینا ر بۆ به‌كاربردن دانراوه‌ له‌ماوه‌ی‌ ئه‌و 4 ساڵه‌دا به‌رێژه‌ی‌ 114% خه‌رجیه‌كانی‌ به‌كاربردن زیادی‌ كردووه‌ له‌كاتێكدا خه‌رجی‌ فعلی‌  ساڵی‌2008 بریتییه‌ له‌ 5ترلیۆن 881ملیار 061ملیۆن نه‌ك 4ترلیۆن 674ملیار دینار، له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ حكومه‌تی‌ فیدراڵی‌ عێراقی‌ له‌بودجه‌ی‌ 2012دا پشكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ له‌بودجه‌ی‌ به‌كاربردندا دیاریكردووه‌و بره‌كه‌ی‌ 8ترلیۆن‌و690ملیارو 884ملیۆن دیناره‌ كه‌ بۆسه‌رجه‌می‌ ئه‌و ته‌رخانكراوانه‌ حكومه‌تی‌ عێراقی‌ پێوه‌ری‌ وه‌ك ژماره‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و پله‌ی‌ وه‌زیفی‌…هتد، له‌به‌ر ده‌ستدابووه‌ به‌ڵام ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ كه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بۆ خه‌رجیه‌كانی‌ به‌كاربردنی‌ هه‌رێم دایناوه‌ بره‌كه‌ی‌ (2 ترلیۆن‌و 55 ملیارددیناری‌) زیاتره‌ له‌و پاره‌یه‌ی‌ كه‌ حكومه‌تی‌ عێراقی‌ ته‌رخانیكردووه‌.
سه‌باره‌ت به‌زیاده‌رۆییه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم كه‌ ساڵانه‌ له‌بودجه‌ی‌ به‌كاربردندا ده‌یكات، له‌ساڵی‌ 2009 دا بودجه‌ی‌ به‌كاربردن بره‌كه‌ی‌ 5ترلیۆن‌و 979ملیارو 834ملیۆن دیناری‌ بۆ دانراوه‌ به‌ڵام خه‌رجی‌ فعلی‌ 6ترلیۆن‌و 679ملیارو 835ملیۆن دینار بوو و به‌بری‌ 700ملیارو 001ملیۆن زیاده‌رۆی‌ كراوه‌، له‌ ساڵی‌ 2010 له‌كۆی‌ 11ترلیۆن‌و 432ملیارو 176ملیۆن  بری‌ 7ترلیۆن 240ملیارو 760ملیۆن بۆ به‌كاربردن ته‌رخانكراوه‌، به‌ڵام حكومه‌تی‌ هه‌رێم خه‌رجی‌ فعلی‌ ساڵی‌2010 ی‌ بریتییه‌ له‌  8ترلیۆن‌و 0348ملیارو 47 ملیۆن دیناربوو و حكومه‌ت به‌بری‌ 794ملیارو 087ملیۆن دینار زیاده‌رۆی‌ كردووه‌، ساڵی‌ 2011 له‌كۆی‌ 13ترلیۆن‌و 940000 ملیار بری‌ 9ترلیۆن 250 ملیار ملیۆن 670 بۆ به‌كاربردن دانراوه‌.
حكومه‌ت به‌پێی ئه‌و ژمێره‌یه‌ی‌ كه‌ناردوویه‌تیه‌ په‌رله‌مان تا شه‌ش مانگی‌ یه‌كه‌می‌ ساڵ‌ بری‌ 4ترلیۆن 524ملیارو 075ملیۆن دیناری‌ خه‌رجكردووه‌، بۆ ساڵی‌ 2012 له‌كۆی‌ (15ترلیۆن‌و 245ملیارد‌و 79ملیۆن) بری‌ (10ترلیۆن‌و 260ملیارو 797 ملیۆن دینار) بۆ به‌كاربردن دانراوه‌، واتا بودجه‌ی‌ به‌كاربردنی‌ 2010 به‌راورد به‌ 2009 به‌رێژه‌ی‌ 31،99% هه‌ڵكشاوه‌. وه‌ بودجه‌ی‌ به‌كاربردنی‌ 2011 به‌راورد به‌ 2010 به‌رێژه‌ی‌ 24،09% هه‌ڵكشاوه‌، ساڵی‌ 2012 به‌راورد به‌ساڵی‌ 2011 بودجه‌ی‌ به‌كاربردن 1 ترلیۆن دینار زیادی‌ كردووه‌. له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ له‌نێوانی‌ وه‌زا