کۆنسوڵی ئەمریکا سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیکرد

بەمەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندیەکان لەسەر ئاستی بازرگانی و پیشەسازی و وەبەرهێنان کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەریمی کوردستان سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیکرد. ڕایدەگەیەنێت “کاردەکەین بۆ باشکردن ودانانی بناخەیەک بۆ پەرە پێدانی بابەتی بازرگانی و ئابووری”

نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، شێنێ ئیختیار، جێگری سەرۆکی ژوور، تەواوی ئەندامامنی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور و ژمارەیەک لە وەبەرهێنەراو و بازرگانانی پارێزگای سلێمانی ڕێکەوتی، 29/8/2024 پێشوازیانکرد لە بەڕێز(ستێڤ بیتنەر)  کۆنسوڵی ئەمریکا لە هەولێڕ.

لە کۆبونەوەکەدا سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی وێڕای بەخێر هاتی کۆنسوڵی ئەمریکا ڕایگەیاند” خۆشحاڵین بەکۆبونەوەی کۆنسوڵی ئەمریکا بۆ گوێگرتن لە بازرگانان و وەبەرهێنەران لە شاری سلێمانی، وە پەیوەندی گەلی کورد و گەلی ئەمریکا مێژوویەکی دورو درێژی هەیە و ئێمە شانازی بەو پەیوەندیەوە دەکەین و زیاتر خۆشحاڵ بووم کە لەمەراسیمی دەستبەکاربونی بەڕێزتان لەشاری هەولێر باستان لەوەکرد کە هەرگیز گەلی کورد و هەرێمی کوردستان بەجێ ناهێڵن و بەتایبەتی لەم کاتەدا کە هەرێمی کوردستان بەقۆناغێکی تاڕادەیەک سەختی ئابووری تێدەپەڕێت بەهیوای ئەوەی بتوانین بەزوترین کات ئەم قۆناغە تێپەڕێنین بەیارمەتی دۆستانی وەک ووڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا”.

نەوزاد غەفور، بەشێک لە قسەکانی تایبەتبوو بە پەیوەندی ژووری بازرگانی سلێمانی لەگەڵ کۆنسوڵیەتی ئەمریکا، زۆرجار سەردان و میوانی کۆنسوڵی ئەمریکابوین و بەپێچەوانەوە سەردانیانکردوین بەشداری پێشانگا و کۆنفرانسەکان بوون، وە لەسەرەتای دیسەمبەری 2016 شاندێک لە هەرێمی کوردستانەوە سەردانی واشنتۆن پایتەختی ئەمریکایانکر، کە پێکهاتبون لە نوێنەرانی حکومەتی هەرێم و کەرتی تایبەت و ژوورە بازرگانیەکانی هەرێم، بەندە سەرۆکی وەفدە بازرگانیەکەی هەرێمی کوردستانبوو، لەو سەردانەمدا لەگەڵ سەرۆکی ژوورە بازرگانیەکانی ئەمریکا کۆبوینەوە باسمان لە پتەوکردن و فراوانکردنی پەیوەندی بازرگانی و ئابوری کرد، لەو کۆبونەوەیەدا بڕیارماندا کە سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەمریکا سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و یاداشتنامەی لێک تێگەشتن (مزة كرة تفاهم) واژۆ بکرێت ، کە لە ڕێکەوتی ٢٣/٦/٢٠١٩ لە شاری هەولێر ( یەکێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازیەکانی هەرێمی کوردستان) لەگەڵ (ژووری بازرگانی ئەمریکا) یاداشتنامەکەی واژۆکرد، ئەو یاداشتە بۆ پتەوکردنی ئابووری نێوان هەرێمی کوردستان و ووڵاتی ئەمریکایە.

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی جەختی لەوە کردەوە، کۆنسوڵ کاربکات بۆ هاندانی کۆمپانیاکانی ئەمریکا کە وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاری لە پارێزگای سلێمانی ئیدارە سەربەخۆکان لە سێکتەرەکانی( پیشەساز، کشتوکاڵ ، کەشتیاری ، تەندروستی، تەکنەلۆژیا) چەندین بواری دیکە بکەن.

لەکۆتایدا سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی چەند پێشنیارێکی پێشکەش بە کۆنسوڵی ئەمریکاکرد بۆ باشکردنی ڕەوشی بازرگانی و پیشەسازی لە پاریزگای سلێمانی، ئەوەش بە بەشداریکردن لەو پێشانگایانەی لە شاری سلێمانی بەردەوام دەکرێتەوە وە هاوبەشمانبن لە دامەزراندنی چەند ناوچەیەکی پیشەسازی لە سلێمانی و گەرمیان و دەڤەری ڕاپەڕین، هەر لە ژێرخانی ناوچە پیشەسازیەکان تادامەزراندنی کارگەکان بەشێوەی وەبەرهێنان، هاندانی بانکەکان بۆتمویل (پێدانی قەرز) بە کۆمپانیا و کارگەکانی ئەم ناوچەیە، بەشداریپێکردنی بازرگانان و وەبەرهێنەران لە کۆنفرانس و پێشانگاکان کەلەووڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەکرێتەوە وە بەپێچەوانەوە بەشداریکردنی کۆمپانیا ئەمریکیەکان لە چالاکیە ئابوریەکانی پارێزگای سلێمانی وە هاندانی دەستپێشخەرییە هاوبەشەکانی توێژینەوە لە نێوان زانکۆکانی ئەمریکا و دامەزراوە ناوخۆییەکان بۆ داهێنان لە کشتوکاڵ و پیشەسازیدا وە دامەزراندنی بەرنامەی ڕاهێنان بە هاوکاری لەگەڵ دامەزراوە پەروەردەییەکانی ئەمریکا بۆ بەرزکردنەوەی لێهاتوویی هێزی کاری ناوخۆیی لە کەرتە بازرگانی و پیشەسازییەکان وە ئاسانکاری هاوبەشی نێوان کۆمپانیا تەکنەلۆژییە ئەمریکییەکان و بازرگانییە ناوخۆییەکان بۆ ناساندنی تەکنەلۆژیای مۆدێرن لە کشتوکاڵ و پیشەسازیدا، باشترکردنی بەرهەمهێنان و کارایی.

داوا لەکۆنسەڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر کرا ئەو ئاستەنگ و گرفتانەی لەبەردەم کاری بازرگانی شاری سلێمانیدایە بەتایبەت لە لە کەرتی بانکی و دارایدا چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە.  

‎(ستێڤ بیتنەر)  کۆنسوڵی ئەمریکا لە هەولێڕ، لە کۆبونەوەکەدا ڕایگەیاند” خۆشحاڵم کە بۆ یەکەمجار دێمە سلێمانی و لەگەڵ بازرگانان و وەبەرهێنەران لە نزیکەوە کۆدەبینەوە، لەو باوەرەدام کۆمەڵگای بازرگانی زۆر گرنگە بۆ پەیوەندی لەگەڵ ووڵاتە یەکگرتووەکان، ئەوەش جێگەی بایەخە کە دەتانەوێت بە گرنگیەوە کار لەگەڵ ئەمریکا بکەن”.

ئاماژەی بەوەشدا” وەک کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا بە هاوکاری هاوکارانم لە کۆنسوڵیەت کاردەکەین بۆ باشکردن و بناخەیەک بۆ پەرە پێدانی بابەتی بازرگانی و ئابووری ، خۆشحاڵم بەم دەرفەتە کەلەگەڵ بازرگانان و وەبەرهێنان کۆدەبمەوە تا بەتەواوی گوێبیستی زانیار و باشکردنی بازرگانی و وەبەرهێنان لەگەڵ ئەمریکا باس بکەین، وە دەرگای کۆسوڵیەتمان کراوەیە بۆ هەموو راو بۆچونێکی بازرگانان.