بەبۆنەی لەدایکبوونی حەزرەتی عیسای مەسیح، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممەی کردە پشوو.
٢٥ی ١٢ی هەموو ساڵێک لەدایکبوونی عیسای مەسیحە و بە بۆنەیەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو ڕۆژە وەک ڕێزێک لە ئاینی مەسیحیەکان دەکاتە پشووی فەرمیی.
له لێدوانێکدا بۆ ماڵپه‌ڕى حکومه‌ت، سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى فه‌رمی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ڕایگه‌یاند:”به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى له‌دایکبوونى حه‌زره‌تى عیساى مه‌سیحه‌وه(سڵاوى خواى لێبێت)، ڕۆژى دووشه‌ممه ٢٥-١٢-٢٠١٧ له هه‌رێمى کوردستان پشووى فه‌رمییه، به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه پیرۆزبایى جه‌ژنى له‌دایکبوونى له خوشک و برایانى مه‌سیحى له هه‌رێمى کوردستان و عیراق و ته‌واوى جیهان کرد.
دزه‌یى، وتیشی: واتا ڕۆژى یه‌کشه‌ممه‌و دووشەممە ٢٤-٢٥ پشووی فەرمییە و ڕۆژى سێشه‌ممه‌ش ٢٦-١٢-٢٠١٧ ده‌وامى فه‌رمییه.