بەرێوبەری فرۆِكەخانەی سلێمانی دەڵێت ئێستا هیچ بڕیارێك نیە بۆ كردنەوەی گەشتە نێودەوڵەتیەكانی فرۆِكەخانەی سلێمانی و ئەو پرسە كەتوەتەوە سەر دانوستانەكانی هەرێم و بەغداد و تائیستا هیچ بریارێك نیە بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتە نێو دەوڵەتیەكان.
ئەندازیار تاهێر عەبدولا بەرێوبەری فرۆِكەخانەی سلێمانیا بە كوردیوی ڕاگەیاند” كردنەوەی گەشتە نێودەوڵەتیەكانی فركەخانە پەیوەندی وەزارەتی گواستنەوەی عێراقەوە هەیەو ئیستا هیچ برشیارێك نیە لەو بارەوە “.
بەرێوبەری فرۆِكەخانەی سلێمانی ،وتیشی” گەشتە نێودەوڵەتیەكانی فرۆِكەخانەی سلێمانی و ئەو پرسە كەتوەتەوە سەر دانوستانەكانی هەرێم و بەغداد و چاوەڕوانین لە داهاتوودا كوردستان ئەوەش وەك بابەتەكانی دیكە لەگەلچ بەغداد یەكلا بكاتەوە”.
دوای ئەوەی ریفراندۆمەكەی هەرێمی كوردستان حكومەتی عێراق بریاری راگرتنی گەشەت ئاسمانیەكانی لە هەردوو فرۆكە خانەی نێو دەولەتی سلێمانی و هەولێر بۆدەرەوەی ولات دا و تا ئێستاش ئەو دو فرۆكە خانەیە گەشتەكانیان بۆدەرەوەی ولات دەست پێنەكردوەتەوە.