ئەمریکا دوو ملیار دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوەی پارێزگای ئەنبار تەرخان دەکات

لەچوارچێوەی پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی عێراقدا، ئەمریکا بڕێک پارە بۆ ئاوەدانکردنەوەی پارێزگای ئەنبار تەرخان دەکات. 

جێگری باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغداد لەسەردانێکیدا بۆ پارێزگای ئەنبار رایگەیاند، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە ھاوکاریکردنی حکومەتی عێراق بۆ ئاوەدانکردنەوەی سەرجەم ئەو ناوچانەی لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا بەھۆی شەڕی دژ بەگرووپی تیرۆریستی داعشەوە زیانی زۆریان بەرکەوتووەو وێران بوون.

 وتیشی، لەچوارچێوەی پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی عێراق، ئەمریکا بڕیاریداوە نزیکەی دوو ملیار دۆلار تەنھا بۆ ئاوادەکردنەوەی تەواوی پارێزگای ئەنبار تەرخان بکات.