وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف پاره‌ی قورئان خوێنی پرسه‌كان دیاریی ده‌كات

له‌ رێنماییه‌كی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا كه‌ پێش چه‌ند مانگێك ده‌رچووه‌و له‌ئێستاشدا دووباره‌ داوای جێبه‌جێكردنی ده‌كات هاتووه‌، هه‌ر قورئان خوێنێك پاره‌ی زیاد له‌ خاوه‌ن پرسه‌كان وه‌ربگرێت رووبه‌ڕووی یاسا ده‌بێته‌وه‌و بۆ هه‌ر رۆژێكیش پێویسته‌ بڕی 75 هه‌زار دینار له‌ لایه‌ن قورئان خوێنه‌كانه‌وه‌ له‌خاوه‌ن پرسه‌كان وه‌ربگیرێت.

به‌پێی رێنماییه‌كه‌، پێویسته‌ قورئان خوێنه‌كان په‌یوه‌ست بن به‌بڕیاره‌كه‌وه‌و داواش له‌هاووڵاتیان ده‌كرێت هه‌ر قورئان خوێنێك پاره‌ی زیادی لێوه‌رگرتن له‌رێگه‌ی ئه‌م ژماره‌ ته‌له‌فۆنانه‌ی له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، وه‌زاره‌ت ئاگاداربكه‌نه‌وه‌.