رۆژنامەی حەیاتی لەندەنی لەسەرچاوەیەكی عیراقییەوە ئاشكرایكردووە گفتوگۆی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ دوای ئاهەنگەكانی سەری ساڵ لە بەغدا دەستپێدەكات، بەبێ ئەوەی وادەیەكی دیاریكراوی دیاریكردبێت.
رۆژنامەكە دەشڵێت سەرۆك كۆماری عیراق ئامادەكاری بۆ ئەو پرسە كردووە, و بڕیارە گفتوگۆكان بە چاودێری و سەرپەرشتی نێردەی تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان لەعیراق (یۆنامی) بەڕێوەبچێت , و تیایدا پرسی مووچە و سنوور و بەڕێوەبردنی فڕۆكەخانەكان یەكلابكرێنەوە.
رۆژنامەكە روونیشیكردەوە دیبلۆماتكارانی رۆژئاوا لە عیرق فشاردەكەن بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان لە نزكترین كاتدا لەترسی ئاڵۆزبوونی كێشەكان و كاریگەرییان لەسەر ئاوەدانكردنەوەی عیراق و دروستكردنی گرفت بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو.