دابەشكردنی كارەبای سلێمانی ئاسایی بۆتەوە


 بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، رەوشی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی ئاسایی بۆتەوەو جگە لە كارەبای مۆلیدە، رۆژانە 6 بۆ 7 سەعات كارەبای نیشتیمانی دەدرێت بەهاوڵاتیان.

سالار حسامەدین بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند: بەهۆی كوژانەوەی وێستگەی غازی چەمچەماڵەوە لە رۆژانی رابردوودا تاڕادەیەك شێواوی لەدابەشكردنی وزەی كارەبادا هەبوو، بەڵام لەئێستادا دابەشكردنی كارەبا ئاسایی بووەتەوە.

وتیشی: بەهەمان بەرنامەی پێشوو كارەبای نیشتمانی دەدەین بەهاوڵاتیان كە لەشەوو رۆژێكدا 6 بۆ 7 سەعاتەو هەروەها بەرنامەمان بۆ كارپێكردنی موەلیدەكانیش داناوە، كە بەپێی خشتەی دیاریكراو كارەبا بدەن بەهاووڵاتیان.