بە گوێرەى هەواڵێکى رۆژنامەی China Daily لە ناوچەى گەشتیارى هۆنگیاگۆ لە شارۆچکەى پینگشان لە ویلایەتى هبەى چین درێژترین پردى شووشەبەند لە ماوەیەکى دیاریکراودا دروست دەکرێت، کە درێژی پردەکە ٤٨٨ مەتر و پانیشی دوومەتر و بەرزییەکەى ٢١٨ مەتر دەبێت.
بەڕێوەبەری پڕۆژەى دروستکردنى پردەکە، لیو چیچی بە رۆژنامەکەی رایگەیاندووە کە پردەکە ناو دەنێن “پردی ئاسمانی” و لە یەک کاتدا دوو هەزار کەس دەتوانێت بچێتە سەر پردەکە، بەڵام لە جاری یەکمدا تەنها رێگە بە ٥٠٠ کەس دەدرێت.
لیو وتووشیەتی: “ئاستی هەڵگرتنی پردەکە بە بەراوورد لەگەڵ ستانداردی پردەکانی دیکەی چین سێ هێندە و نیوە”.
ساڵی رابردوو لە ویلایەتی هونان پردێکی شووشەبەند بە بەرزی ٤٣٠ مەتر دروستکرابوو. هەرچەند دەنگۆی ئەوە هەبوو شووشەکانی ئەو پردە ٢٥ هێندەی شووشەی ئاسایی پتەون، بەڵام تەنها دوای دوو هەفتە درزیان تێکەوت.