بەهەناردەكردنی 640 ملیۆن مەتر سێجا لە گازی سروشتی كۆمپانیای گازپرۆمی روسی توانی لەم مانگەدا ئاستێكی پێوانەیی نوێ تۆمار بكات.
بەپێی راگەیەندراوێكیش كۆمپانیاكە توانیویەتی لە رۆژی (19)ی ئەم مانگەدا (640) ملیۆن مەتر سێجا لەبەرهەمی گازی سروشتی بۆ بەكارهێنەرانی دابین بكات و ئەو برەش (3) ملیۆن و (600) هەزار مەتر سێجای لەو برە زیاترە كە لەئاستی پێوانەیی پیشوودا تۆماركراوە.
هەروەك لەسەرەتای ئەم مانگەوە كۆمپانیای (گازبرۆم) قەبارەی هەناردەكانی بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو بەرێژەی سەدا (8) پۆینت (2) زیادكردوەو تێكراش لەنێوان مانگەكانی كانونی دووەم بۆ مانگی كانونی یەكەمی ئەمساڵ بڕی (184) ملیارو (200) ملیۆن مەتر سێجای لە گازی سروشتی هەناردەكردوە.
جێی ئاماژەیە پێشتریش (ئەلێكسی میللەر) سەرۆكی كۆمپانیای گازپرۆمی روسی رایگەیاندبوو، كە خواستیان هەیە گەشە بەهەناردەی بەرهەمی گازی سروشتی كۆمپانیاكەیان بدەن و تاكۆتایی ئەمساڵیش قەبارەی هەناردەكردنەكە بگەیەننە 192 ملیار مەتر سێجا لە گازی سروشتی .