نێچیرڤان بارزانی رایده‌گه‌یه‌نێت كه دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر داهاتی هه‌رێم بووه به‌نیوه. ته‌ئكیدیش ده‌كاته‌وه كه دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئه‌یلولی فه‌رمانبه‌ران به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سازیكرد، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، “دابه‌شكردنی موچه ئێستا‌و مانگه‌كانی دیكه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی نۆ كردووه”.
وتیشی، “دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر داهاتی هه‌رێم بووه به‌نیوه‌و له‌ئێستادا 250 -300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كرێت”.
به‌وته‌ی بارزانی، “به‌غدا رێگه نادات سود له‌نه‌وتی كه‌ركوك وه‌ربگرین‌و هه‌رێمی كوردستان بینێرێته ده‌ره‌وه یان خۆیان بیفرۆشن‌و پاره‌كه‌ی بدرێته موچه‌و ره‌وشی خه‌ڵكی پێ چاكبكرێت”.
سەبارەت بەكەمكردنەوەی موچەی پێشمەرگە سەرۆكی حكومەت وتی، “لەگەڵ وەزیری دارایی بەردەوام لەدانیشتنداین بۆ ئەوەی بزانین چۆن رێكی بخەین، دەبێ وەزارەتی پێشمەرگەو یەكەكانی 70 و 80 یارمەتیدەربن‌و ھەوڵدەدەین كێشەركانیان چارەسەر بكەین”.