کۆمپانیای رووسنەفتی رووسی رایگەیاند، گوێ بە نیگەرانیەکانی بە غدا نادات کارەکانی لە کوردستان فراوانتر دەکات بەتایبەتی لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان.
بە گوێرەی رۆژنامەی فایننشاڵ تایمەز، ئیگۆر سیکین بەڕیوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای رووسنەفت رایگەیاندوە، سەرەرای نیگەرانییەکانی بەغدا و کێشە سیاسی و سەربازییەکان، بەردەوام دەبن لە لێدانی بیرە نەوت و دروست کردنی پڕۆژەی ژێر خانی بنەرەت لە کەرتی نەوتدا لەو ناوچە کوردستانیانەی کە لە دەروەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستاندان و گوێ بە توڕەیی بەغدا نادەن.
ھاوکات، پاوڵ فیودروف، جیگری یەکەمی سەرۆکی کۆمپانیای رووسنەفت رایگەیاندووە، ھەموو ئەو شتانەی کە پێشتر پلانی بۆ دانرا بوون، لەوانە خەرجکردنی ٤٠٠ ملیۆن دولار بۆ دەرھێنانی نەوت لە پێنج بلوکی کوردستان ھەروەھا راکێشانی بوڕی گاز و نوێکردنەوەی بۆری نەوتی کوردستان، ھەموو ئەوانە جێبەجی دەکەن کە پێشتر رایانگەیاندووە.