جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا بۆ كاروباری ئابوی رایگەیاند: ئەمساڵ 824 هەزار هاووڵاتی لە عیراقەوە سەردانی وڵاتەكەیان كردوە.
ئەمڕۆ لەشاری دیلۆكی توركیا كۆڕبەندی كارو وەبەرهێنانی دیلۆك – عیراق دەستیپێكردو لە وتەیەكدا مەهمەت شیمشەك جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا بۆ كاروباری ئابوری رایگەیاند: لەم قۆناغەدا كە تاوتوێی چوارەمین شۆڕشی پیشەسازی دەكرێت، داواكارین بۆ دوبارە بونیاتنانی پیشەسازی عیراق پێكەوە كاربكەین.
شیمشەك وتیشی: توركیاو عیراق دوو وڵاتی هاوبەشی بەهێزو بران و هەزاران ساڵە كلتور، مێژوو، ئایین و تەنانەت هەندێك وشە لە زمانەكانمان وەك یەكن و هاوبەشن، لە نێوان توركیاو عیراق ئامانجی زۆر گەورە هەیە، كارێكی زۆر دەكەوێتە ئەستۆمان، پێموایە لە قۆناغی داهاتودا عیراق خێرا گەشە دەسێنێت.
شیشمەك لەڕوی گەشتیارییشەوە وتی: ئەمساڵ 824 هەزار عیراقی وەك گەشتیار سەردانی توركیایان كردوە.