کۆڕبەندی کار و وەبەرھێنانی عەنتاب-عێراق بەرێوەدەچێت

جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا بۆ کاروباری ئابووری، مەھمەت شیمشەک رایگەیاند: “لە قۆناغێکی وەھا کە تاوتوێی چوارەمین شۆرشی پیشەسازی دەکرێت، داواکارین بۆ دووبارە بونیاتنانی پیشەسازی عێراق. دەمانەوێت پێکەوە کار بکەین”.

لەمیانی کردنەوەی کۆڕبەندی کار و وەبەرھێنانی عەنتاب-عێراق لەشاری عەنتاب، شیمشەک ئاماژەی بەوە دا کە یەک لەسەر پێنجی بوودجەی تورکیا بۆ پەروەردە تەرخان دەکرێت و بانگەوازی بۆ میوانەکان کرد کە لەوبارەیەوە وەبەرھێنانی زیاتر لە وڵاتەکەیان بکەن.

جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا روونیشی کردەوە کە لەم ساڵانەی دواییدا ئەو بوودجەیەی لە عێراق بۆ شەڕ و پێکدادانەکان تەرخان کراوە، ئەگەر بۆ پەروەردە تەرخان بکرابایە ئەوا ئەو وڵاتە چاخێکی تێدەپەڕاند و وتیشی: “بەڵام نەیانتوانی ئەمە بکەن، چونکە ھەمیشە سەرقاڵی شتێکیان کرد”.

مەھمەت شیمشەک ئاشکراشی کرد کە لەسەر ئاستی گەورەترین و باشترین کۆمپانیای بیناسازی لە جیھاندا تورکیا لە رێزبەندی دووەمە و وتیشی: “لە راستیدا ئەمە بۆ عێراق دەرفەتە. لە پێناو دووبارە ئاوەدانکردنەوەی عێراق، لەم بوارەدا بەردەم کارەکان دەکەینەوە. کاتێک ئەمە ئەنجام دەدەین، ئامادەین گشت سەرچاوەکانی بەردەستمان بەکاربھێنین. تەنیا ئەوە نەبێت کە لە بوارە دیاریکراوەکاندا ژێرخان ئامادە بکرێت. بەم نزیکانە دەمانەوێت لە بەغدا و مووسڵ پێکەوە کۆببینەوە. دەمانەوێت لەگەڵ برا عێراقییەکانمان دووبارە گفتوگۆ لەسەر ئاوەدانکردنەوە بکەین”.

جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە درێژەی وتەکانیدا جەختی لەوەش کردەوە کە تورکیا بە راکێشانی وەبەرھێنانی زیاتر، ئەوە نیشان دەدات کە لەسەر رێگەیەکی راست ھەنگاو دەنێت و وتیشی: “لە قۆناغێکی وەھا کە تاوتوێی چوارەمین شۆرشی پیشەسازی دەکرێت، داواکارین بۆ دووبارە بونیاتنانی پیشەسازی عێراق. دەمانەوێت پێکەوە کار بکەین”.

شیمشەک ئاماژەی بەوەش دا کە تا دێت تورکیا لەبارەی گەشەپێدانی کۆمپانیاکانی، وەبەرھێنانی زیاتر دەکات و لە نزیکەوەش چاودێری تەکنۆلۆجیا دەکات و راشیگەیاند دەشێت کارسازانی عێراق و تورکیا بە بەھێزی کاری ھاوبەش پێک بھێنن.

مەھمەت شیمشەک جەختی لەوە کردەوە کە تورکیا و عێراق دوو وڵاتی ھاوبەشی بەھێز و بران و زیاتر وتیشی: “ھەزاران ساڵانە لەم خاکانەداین و  ھەزاران ساڵی دیکەش لەم خاکانەدا دەمێنینەوە. کولتوور، مێژوو، ئایین و تەنانەت ھەندێک وشە لە زمانەکانمان وەک یەکن. ئینشاڵڵا عێراق گەشە دەسێنێت و کاڵا بە عێراق دەفڕۆشین. لە نێوان تورکیا و عێراق ئامانجی زۆر گەورە ھەیە. کارێکی زۆر دەکەوێتە ئەستۆمان. پێموایە لە قۆناغی داھاتوودا عێراق خێرا گەشە دەسێنێت. 

ئەمساڵ ٨٢٤ ھەزار لە برا عێراقییەکانمان وەک گەشتیار بۆ ئێرە(تورکیا) ھاتوون. ئینشاڵڵا ھاووڵاتیانی ئێمەش دەرفەتی جوانی عێراق دەبینن. من باوەڕم بە ئایندەی عێراق و تورکیا ھەیە. لە پێناو بونیاتنانی ئەم ئایندەیە بەشێوەیەکی بەھێز لێرەداین”.
 
ئەنادۆڵ