به‌هۆی ناڕه‌زایی و توندوتیژییه‌كانی ئه‌م دواییه كه میسڕ به‌خۆوه‌ی بینی، به‌های پشكی كۆمپانیاكان له‌و وڵاته دابه‌زییوه و، به‌و هۆیه‌شه‌وه بۆرسه‌ی میسڕ زیانی چه‌ندین ملیۆن دۆلاری لێكه‌وتۆته‌وه.
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه كه پشكه‌كان له بۆڕسه‌ی میسڕ بڕِی (1) ملیار و (200) ملیۆن دۆلار به‌های بازاڕیان له‌ده‌ستداوه .
ئه‌مه‌و به‌هۆی نا جێگیری بارودۆخی ئه‌منی و سیاسیی و ئابووری میسڕ، وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی به‌هه‌ر نرخێك بێت ده‌ستیان به فرۆشتنی پششكهكانیان له بۆرسه‌ی میسڕ كردووه و ده‌یانه‌وێت له‌و وڵاته بچنه ده‌ره‌وه .