سەرۆکایەتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی سه‌رپشككردووه، بۆ دانوستان و ئیمزاكردنی وه‌رگرتنی قه‌رز له بانكی نێوده‌وڵه‌تی به‌بڕی 100 ملیۆن دۆلار، به‌مه‌به‌ستی چاككردنه‌وه‌ی به‌نداوه‌كان.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا کە نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 20ی کانوونی یەکەم بڵاویكردۆته‌وه، ده‌ڵێت “ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌ازمه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر سه‌رپشككردنی وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كان، بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بانكی نێوده‌وڵه‌تی دانوستان بكات”.
ده‌شڵێت “به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتپێدان و راسپاردانه وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كان ده‌سه‌ڵاتی قه‌رزكردنی بڕی 100 ملیۆن دۆلاری هه‌یه له بانكی نێوده‌وڵه‌تی به‌مه‌به‌ستی چاككردنه‌وه‌ی به‌نداوه‌كانی عێراق”.
له‌و قه‌رزه به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان پشكی گه‌وره‌ی به‌ربكه‌وێت، چونكه زۆرترین زیانی به‌ركه‌وتووه، سه‌ره‌تا زیانه‌كان ته‌نیا بۆ به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان خه‌ملێنراون، به‌ڵام دواتر حكومه‌تی عێراق، پرۆژه‌ی چاككردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م به‌نداوه‌كانی هه‌رێم و عێراقیشی خسته‌سه‌ر.