قامی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت هیچ كه‌س خۆی به به‌رپرسیار نازانێت له‌به‌رامبه‌ر خۆپیشاندانه‌كان.
له‌لێدوانێكدا ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئه‌منی شاری سلێمانی وتی: خۆپیشاندانه‌كان ئاڕاسته‌ی توندوتیژی به‌خۆیانه‌وه گرتووه‌و نابێت مه‌ترسی له‌سه‌ر شاره‌كانمان دروستبێت و وه‌ك موسڵی لێبێت.
ئاوات محه‌مه‌د داوای له‌هه‌موو حزب و لایه‌ن و خۆپیشانده‌ران و ڕێكخراوه‌كانی مه‌ده‌نی كرد كه به‌رپرسیارانه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه مامه‌ڵه بكه‌ن و هه‌مووان هه‌وڵبده‌ن بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی ژیان.
قائیمقامی سلێمانی وتیشی: ئه‌ركی هێزه ئه‌منییه‌كان پاراستنی سه‌روماڵی هاووڵاتیانه‌و له‌ئێستاشدا له‌ناو شاری سلێمانی دۆخه‌كه ئارامه‌و جموجۆڵ له‌ناو سه‌نته‌ری شاری سلێمانی به‌رده‌وامه.
سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه‌كانیش وتی: ئێمه له‌گه‌ڵ داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران و ده‌زانین كه هه‌رێم به قه‌یرانێكی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت و ده‌بێت هه‌موومان به به‌رپرسیارێتی له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا مامه‌ڵه بكه‌ین.