دابه‌شكردنی نه‌وت به‌سه‌ر هاوڵاتیان له سه‌نته‌ری شاری سلێمانی راگیرا، له‌م باره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات.
محه‌مه‌د حه‌سیب به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی ڕایگه‌یاند: هاتنی نه‌وت له‌به‌غداوه بۆ سلێمانی به‌رده‌وامه، به‌ڵام دابه‌شكردنی نه‌وت له‌سه‌نته‌ری شاری سلێمانی ڕاگیراوه.
سه‌باره‌ت به هۆكاری ڕاگرتنی دابه‌شكردنی نه‌وتیش محه‌مه‌د حه‌سیب بۆ میدیایه‌كی نزیك له یه‌كێتی هۆكاره‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی هاوڵاتیان و وتی: چوونی تانكه‌ره‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سلێمانی مه‌ترسی په‌لاماردانیان له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه له‌سه‌ره.
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تاوه‌كو بارودۆخ ئاسایی نه‌بێته‌وه، دابه‌شكردنی نه‌وت ده‌ست پێناكاته‌وه و به‌شێكیش له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی بازیان و چه‌مچه‌ماڵ مابوون نه‌وت وه‌ربگرن، نه‌وتمان بۆ ناردون.