بانكی ناوەندی عیراق رایدەگەیەنێت، سندوقێكی قەرزپێدانی بەسەرمایەی 500 ملیار دینار دامەزراندووە، بۆ پاڵپشتیكردنی دارایی ئەو پرۆژانەی دەبنەهۆی پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری وڵات.
وەلید عیدی راوێژكاری بانكی ناوەندی عیراق رایگەیاند، بانكەكەیان سندوقێكی قەرزپێدانی هاوبەشی بەسەرمایەی 500 ملیار دینار دامەزراندوەو سەرجەم بانكە بازرگانیەكانی وڵاتیش بەشداریان تێداكردوەو هەر بانكێك بڕی 4 ملیار دیناری داوەتە ئەو سندوقە.
وتیشی، ئەو قەرزانەی سندوقی قەرزپێدان خەرجی دەكات، بۆ پاڵپشتیكردنی دارایی ئەو پرۆژانەیە كە دەبنەهۆی پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری، وەك دروستكردنی نەخۆشخانەو قوتابخانەو هۆتێلو چەندین پرۆژەی تر، جگە لەوش ئەو سودەی وەریشی دەگرێت زۆر كەمە.