هەرێم 30%ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئێران‌و عیراق پێكدەهێنێت

ئەمینداری ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران-عیراق تەئكید دەكاتەوە، ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئێران لەگەڵ عیراق یەكسانە بەو ئاڵوگۆڕەی لەگەڵ هەر 3 كیشوەری ئەوروپاو ئەمریكاو ئەفریكا دەكرێت.

حەمید حسێنی ئەمینداری ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران- عیراق رایگەیاند، بەتەنها هەرێمی كوردستان خاوەنی رێژەی لەسەدا 25 تا لەسەدا 30ی ئەو ئاڵوگۆڕە بازرگانیەیە كە لەنێوان ئێران‌و عیراقدا دەكرێت، بەهاكەشی دەگاتە نزیكەی 2 ملیارو 500 ملیۆن دۆلار، ئەوەش یەكسانە بەو ئاڵوگۆڕەی لەگەڵ كیشوەرێكدا دەكرێت.

حەمید حسێنی وتیشی، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئێران لەگەڵ عیراق یەكسانە بەو ئاڵوگۆڕەی كە وڵاتەكەی لەگەڵ هەر 3 كیشوەری ئەوروپاو ئەمریكاو ئەفریكا دەیكات.