وەزارەتی نەوتی عیراق سەرگەرمی داڕشتنی پلانێكە بۆ بەكارهێنانی فرۆكەی بێفرۆكەوان لەچاودێركردنی بۆرییە نەوتیەكاندا.
عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرایكرد: وەزارەتەكەیان لە ساڵی داهاتوەوە بەنیازی بەكارهێنانی فرۆكەی بێفرۆكەوانە لەچاودێرییكردن و پاراستنی هێڵەكانی گواستنەوەو بەرهەمهێنانی نەوت.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەزاری جیهادەوە بڵاویكردوەتەوە: كە جەبار عەلی ئەللوعێبی وەزیری نەوتی عیراق داواس لە بەرپرسانی وەزارەتەكەی كردوە بەدوای ئەو كۆمپانیایانەدا بگەڕێن كە تایبەتمەندن بە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری پاسەوانیكردن تا لەرێگەیانە فرۆكەی بێفڕۆكەوان و سیستمی چاودێرییكردن بگەیەنرێنە عێراق بۆ پاراستنی بۆرییە نەوتییەكان.