كێڵگه‌ی‌ نه‌وتی قه‌ره‌داغ درا به‌ كۆمپانیای‌ شیڤرۆن كۆرپ

كێڵگه‌ی‌ نه‌وتی قه‌ره‌داغ دراوه‌ به‌ كۆمپانیای‌ شیڤرۆن-ی‌ جیهانی و ئه‌و كۆمپانیایه‌ش پابه‌ندی خۆی‌ به‌ سه‌رجه‌م ئه‌ركه‌كانی‌ به‌رامبه‌ر هه‌رێم ده‌ربڕیوه‌.
ئاشتی‌ هه‌ورامی، له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ (رۆیته‌رز) ئاشكرایكردوه‌، كه‌ شیڤرۆن پابه‌ندی ته‌واوه‌تی‌ خۆی‌ ده‌ربڕیوه‌ بۆ هه‌مو ئه‌و ئه‌رك و مافانه‌ی‌ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته‌ سه‌ری‌.
وه‌زیری‌ سامانه‌ سروشتییه‌كانی هه‌رێم ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌: به‌ كۆمپانیای‌ شیڤرۆنمان وتوه‌ كه‌ كێڵگه‌ی‌ نه‌وتی قه‌ره‌داغ-مان پێداون، ئه‌و كێڵگه‌یه‌ پرۆژه‌یه‌كی پاڵاوتنی گه‌وره‌و گرنگه‌و له‌سه‌ر سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كان رێكه‌وتوین.