راوێژکاری کشتوکاڵی ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی وەسفی خەلیل رایدەگەیەنێت ”دوایی ئەوەی لەسەر بودجەی ژوور روپێکیەکی وردمان بۆ خانووە پلاستیکیەکان ئەنجامدا بۆمان دەرکەوت زیاتر لە ١٣ هەزار خانووی پلاستیکی لەسنوری پارێزگای سلێمانی هەیە کۆمەڵێک کێشەو گرفتیش لەم کەرەتەدا بونی هەیە”.
وەسفی خەلیل وتیشی ”بەمەبستی چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکانی جوتیارانی خانووە پلاستیکیەکان و کۆمپانیاکانی فرۆشتنی دەرمانی کشتوکاڵی، ژووری بازرگانیو پیشەسازی پێ باش کۆبونەوەیەک لەنێوان بەڕێوبەری کشتوکاڵی سلێمانی و نوێنەری قایمقامیەت و سەرۆکی لیژنەی بەدواداچونی نوسینگەی کشتکاری و نوێنەری کۆپنیاکانی فرۆشتنی دەرمانی کشتوکاڵی و جوتیاران رێکبخات”.
راوێژکاری کشتوکاڵی ژوور ئاماژەی بەوەش کرد ” لەکۆبونەوەکەدا سەرجەم ئامادەبوان دوای راوێژکردن و تاوتوێکردنی کێشەو گرفتەکان بریاردرا سەرپەرشتیار بۆ خانوە پلاستییەکان دابنرێت بەمەبستی باشکردنی بەرهەمی جوتیاران و بەرزکردنەوەی کوالێتی و زیادکردنی بەرهەم و کەمکردنەوەی تێچوی بەرهەمهێنان و پەیداکردنی بازاڕ بۆ ساغ کردنەوەی بەرهەمی جوتیاران”.
لای خۆشیەوە رزگار خدر، جێگری بەرێوبەری کشتوکاڵی سلێمانی رایگەیاند ”زۆر سپاستی ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی دەکەین بۆ رێکخستنی ئەم کۆبونەوەیە و هەوڵەکانیان بۆ خزمەتکردنی کەرتی کشتوکاڵ بەرەوپێشبردنی زیاتری ئەم کەرتە”.