پەیمانگای كوردی بۆ هەڵبژاردن ئەنجامی راپرسیەكی لەسەر پرسی لامەركەزیەت لە نێوان خواست و پیادەكردنی لە هەرێمی كوردستاندا لە زانكۆی هەڵەبجە بڵاكردووە كەبەپێی راپرسیەكە %75 هاوڵاتیان سودمەند نەبوون لەداهاتی شوێنەكانیان و داوا كاریشن كارو بارە ئیداریەكانیان لەناوچەكانی خۆیان جێ بەجێ بكرێت.
پەیمانگای كوردی بۆ هەڵبژاردن لەسەر ئاستی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەرین چوار گروپی دروستکردوە وەک پاڵپشتیەک بۆ کارکردن بۆ لامەرکەزیەت لەو ناوچانە.