فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ده‌ڵێت كه ئاڵۆزترین فایله‌كانی سه‌ر مێزی وتووێژ له به‌غدا فایلی نه‌وته، ئاڵۆزیهكهش له‌وه‌یه به‌بێ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌م فایله گه‌یشتن به سازان سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنێكی گشتگیر‌و سه‌قامگیر ئه‌سته‌مه، به‌شێكی ئاڵۆزیهكهش په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه‌یه كه نه حكومه‌تی هه‌رێم تێڕوانینێكی روونی بۆ شێوه‌ی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م فایله هه‌یه، نه حكومه‌تی فیدراڵ تێڕوانینێكی روونی بۆ چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م فایله هه‌یه. به‌تایبه‌تی كه ئه‌م فایله هه‌م تێكه‌ڵ به مه‌سه‌له‌ی قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم بووه، هه‌م به‌هۆی گرێبه‌سته واژۆكراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی نه‌وته‌وه ئاڵۆسكاوتر بووه.
ئه‌م وتانه‌ی ئه‌سه‌سه‌رد له بابه‌تێكدا هاتووه كه ئه‌مڕۆ 14-12-2017 بابه‌تێكی له رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ بڵاوكردووه‌ته‌وه به ناونیشانی “له كێشه ههڵپهسێردراوهكانهوه بۆ دایه‌لۆگی هه‌ڵپه‌سێردراو” كه تێیدا چه‌ند پرسێكی گرنگی روونكردوه‌ته‌وه.
له سه‌ره‌تای نووسینه‌كه‌یدا روونیكردوه‌ته‌وه كه سه‌ره‌ڕای حكومه‌تی هه‌رێم تائێستا چه‌ندینجار داوای دیالۆگی له به‌غدا كردووه، به‌ڵام هێشتا به‌غدا بڕیاری نه‌داوه ده‌ست به دیالۆگ بكات. له‌كاتێكدا به‌غدا خۆی له دیالۆگ ده‌دزێته‌وه هه‌رێم زۆر به‌په‌له‌یه بۆ ده‌ستپێكردنی دیالۆگ.
ده‌شڵێت: حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ره‌ڕای بانگهێشت بۆ دیالۆگ پێناچێ هیچ ئه‌جێندایه‌كی روونی بۆ دیالۆگی سه‌ر مێزی وتووێژ هه‌بێت. لێدوانه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم شتێكی وای لێ ههڵناكڕێندرێ.
روونیشیكردوه‌ته‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێم خوێندنه‌وه‌ی خۆی بۆ ده‌قه‌كانی ده‌ستوور هه‌یه كه به‌دڵنیاییه‌وه جیاوازه له تێڕوانینی حكومه‌تی به‌غدا. هه‌روه‌ها ئاماده‌یی وتووێژ له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا خاڵێكی باش و كۆكه‌ره‌وه‌یه به‌ڵام ئه‌م باشیه به‌بوونی لێكدانه‌وه‌ی جیاواز بۆ ده‌ستوور هیچ به‌هایه‌كی نامێنێ و ده‌پوكێته‌وه. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم پێی باشه كۆبوونه‌وه‌كه له‌به‌رده‌م لایه‌نی سێیه‌م به‌ڕێوه‌بچێت كه ئه‌ویش كۆمسیۆنی یونامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه. هه‌روه‌ها هێشتا حكومه‌تی هه‌رێم خۆی له ده‌ربڕینێكی هه‌ڵوێستێكی روون و یه‌كلاكه‌ره‌وه به‌رامبه‌ر به ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆم ده‌دزێته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌غدا به‌هۆی فشاره‌وه بۆ ده‌ستپێكردنی وتووێژێژ له‌گه‌ڵ هه‌رێم نه‌رمی بنوێنێ و له‌قۆناغی پێش وتووێژ واز له‌داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆم بهێنێ، به‌دڵنیاییه‌وه هه‌مان نه‌رمی له‌سه‌ر مێزی وتووێژ نانوێنێ و له‌وێ هه‌ر داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆم ده‌كات و ئه‌مه‌ش ده‌كاته مه‌رجی به‌رده‌وامبوونی وتووێژه‌كه.
له كۆتاییشدا ئه‌وه‌شی نووسیوه كه ئاڵۆزترین فایله‌كانی سه‌ر مێزی وتووێژ له به‌غدا فایلی نه‌وته، ئاڵۆزیهكهش له‌وه‌دایه كه به‌بێ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌م فایله گه‌یشتن به سازان سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنێكی گشتگیر‌و سه‌قامگیر زۆر ئه‌سته‌مه، جگه‌له‌وه‌ی كه ئه‌م فایله خۆی له‌خۆیدا ئاڵۆز‌و تێكپچڕاوه، به‌شێكی ئاڵۆزیهكهش په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه نه حكومه‌تی هه‌رێم تێڕوانینێكی روونی بۆ شێوه‌ی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م فایله هه‌یه، نه حكومه‌تی فیدراڵ تێڕوانینێكی روونی بۆ چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م فایله هه‌یه. به‌تایبه‌تی كه ئه‌م فایله هه‌م تێكه‌ڵ به مه‌سه‌له‌ی قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم بووه، هه‌م به‌هۆی گرێبه‌سته واژۆكراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی نه‌وته‌وه ئاڵۆسكاوتر بووه.