عێراق خاوەنی زیاتر لە 39 تەن زێڕە

به‌پێی‌ راپۆرتێکی سندوقی‌ دراوی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌، عێراق له‌ڕوی‌ به‌كارهێنان و بازرگانی‌ كردن و بونی‌ زێڕ له‌ بازاڕه‌كانیدا، (44) هه‌مین وڵاته‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ جیهان.
هەروەک ئاماژەی بەوەشداوە، بونی‌ زێڕ له‌ سەرجەم ناوچه‌كانی‌ عێراقدا ده‌گاته ‌39ته‌ن و چوار سەد كیلۆ، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ له‌ وڵاتێکی وه‌ك ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكادا رێژه‌ی‌ زێڕ و بازرگانی‌ پێوه‌كردن و به‌كارهێنانی‌ نزیكه‌ی‌ هەشت هەزار و 133 تەنەو لەسەر ئاستی جیهاندا پلەی یەکەمی گرتوە.
لەهەمان کاتدا وڵاتی‌ روسیا لەسەر ئاستی جیهان بە پلەی شەشەم دێت و بەپێی راپۆرتەکەی سندوقی‌ دراوی‌ نێوده‌وڵه‌تی، خاوەنی 957 ته‌ن و هه‌شت سه‌د كیلۆ زێڕە. 
ئاماژەی بەوەشداوە، لەئێستادا بازرگانی‌ كردن به‌ زێڕ یاخود به‌كارهێنانی‌ له‌ وڵاتانی‌ پێشكه‌وتودا، به‌رێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاو به‌رز بۆته‌وه‌.