هەناردەكردنی ئۆتۆمبێل و پۆڵای ژاپۆن بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی


حكومەتی ژاپۆن رایگەیاند، لە مانگی نۆڤێمبەری ئەمساڵدا ئاستی هەناردەكرنی ئۆتۆمبێل و پۆڵا بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزیووە، بەهۆی ئەوەی كە هاوردەكردنی نەوت و مۆبایل زیاتربووە لە قەبارەی هەناردەكردنی ئەو ووڵاتە.

ژاپۆن سێیەم گەورەترین ئابووری جیهانەو بەپێی داتاكانی وەزارەتی دارایی ئەو ووڵاتە ئاستی بەرهەمی زیادەی ژاپۆ چوار ملیار و 113 یەن بووە، بە بەراورد بەساڵی پار كە بەهای بەرهەمی زیادەی ژاپۆن پێنج ملیار و 146 یەن بووە كەمیكردووە، كە ئاستی دابەزینەكە دەكاتە لە %22.

ئاستی هاوردەكردنی ژاپۆن بۆ ماوەی 11 مانگ لەسەریەك بەرزبوونەوەی تۆماركرد، ئەوەش بەشێوەیەكی سەرەكی بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی هاوردەكردنی ئامێرەكانی مۆبایل و نەوتی خاو و كانزای نا ئاسنەوە بووە.

وەزارەتی دارایی ژاپۆن ڕایگەیاندووە، بەهای دراوی ووڵاتەكەی “یەن” لەمانگی نۆڤەمبەردا بەڕێژەی لەسەدا 2.8 دابەزینی تۆماركردووە، لەبەرامبەر دۆلاری ئەمەریكی بەبەراورد بەهەمان مانگ لە ساڵی پاردا كە ئەوەش بووەتە هۆی زیادبوونی خەرجی هاوردەكردن بۆ ئەو ووڵاتە.

بۆ پێنجەم مانگ لەسەریەك ئاستی هەناردەكردنی ژاپۆن لە ئۆتۆمبێل و ئامێری بیناسازی  بۆ وویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بەڕێژەی لەسەدا 7.13 بەرزبوونەوەی تۆماركردووە.

هەفتەی ڕابردوو، وویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و یەكێتی ئەوروپا و ژاپۆن لەكۆنفرانسی ڕێكخراوی بازرگانی جیهانی كە لە ئەرجەنتین بەڕێوەچوو لە دژی سیاسەتە ئابووریەكانی چین وەستانەوە.

بۆ دووەم مانگ لە سەریەك ژاپۆن كورتهێنانی ئابوری لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا تۆماركرد، ئەوە لەكاتێكدا كورتهێنانی بازرگانی ئەو ووڵاتە لەگەڵ چین بۆ نۆیەم مانگ لەسەر یەك بەڕێژەی لەسەدا 8.11 بەرزبووەوە.