وەزیری بازرگانی ئێران ئاشكرای دەكات، پیشەسازی ئۆتۆمبێل رێژەی لەسەدا 3 پۆینت 5ی بەرهەمی ناوخۆیی وڵاتەكەی پێكدەهێنێتو پلانیان هەیە ئەو رێژەیە بۆ لەسەدا 4 زیادبكەن.
محەمەد شەریعەتمەداری وەزیری بازرگانیو پیشەسازی ئێران رایگەیاند، لەئێستادا نزیكەی 30 كۆمپانیای گەورەی پیشەسازی ئۆتۆمبێل لەئێران هەیەو ئەمساڵ نزیكەی 3 ملیۆن ئۆتۆمبێل بەرەهەم هاتووە، جگەلەوەش 120 هەزار ئۆتۆمبێلی بارزگانی بەرهەمهێنراوەو 30 هەزاری هەناردەی دەرەوە كراوە.
محەمەد شەریعەتمەداری ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستادا پیشەسازی ئۆتۆمبێل رێژەی لەسەدا 3 پۆینت 5ی بەرهەمی ناوخۆیی ئێران پێكدەهێنێتو پلانیان هەیە تاوەكو ساڵی 2025 ئەو رێژەیە بۆ لەسەدا 4 زیادبكەن.