عیراق تۆڕێكی بۆری گواستنەوەی بەرهەمەكانی نەوت بۆ سەرجەم شارەكان وڵات ڕادەكێشێت


 وەزیری نەوتی عیراق ئاشكرای كرد، وڵاتەكەی بەنیازە تۆڕێكی بۆری گواستنەوەی بەرهەمەكانی نەوت بۆ سەرجەم شارەكان وڵات رابكێشێت، وەك جێگرەوەیەك بۆ پرۆسەی گواستنەوەی سوتەمەنی بەتەنكەر، كە مەترسی هەیە‌و تێچووشی زۆرە.

جەبار لعێبی وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند، لەماوەی رابردوودا رێنمای داوەتە لایەنە پەیوەندیدارەكان، تۆڕێكی بۆری گواستنەوەی بەرهەمەكانی نەوت بۆ سەرجەم شارەكانی عیراق رابكێشرێت، ئەو تۆڕەش بەشێكە لەپلانێكی ستراتیژی بۆ گواستنەوەی نەوت‌و بەرهەمەكانی بۆ ناوخۆو وڵاتانی دراوسێ‌.

جەبار لعێبی وتیشی، لەماوەی رابردوودا بەهۆی جەنگ‌و ململانێكانەوە بۆریەكانی گواستنەوەی نەوتی عیراق لەكاركەوتوون، لەئێستاشدا تاكە بۆری نەوت كە كاردەكات، بۆری گواستنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستانە بۆ بەندەری جەیهان لە توركیا.