ژووری بازرگانیو پێشەسازی سلێمانی سەردانی پارێزگاری نوێی سلێمانی “هەڤاڵ ئەبوبەکر” دەکەن، پیرۆزبایی وەرگرتنی ئەو پۆستەی لێدەکەنو ھیواخوازن پێکەوە ھاوکاری یەکبن لەشاری سلێمانی.
سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی و ژمارەیەک لەئەندامانی ئەنجومەنی کاڕگێڕی ژوور سەردانی ھەڤاڵ ئەبوبکریان کرد لەدیوانی پارێزگای سلێمانی بەبۆنەی دەستبەکاربونی وەک پارێزگاری نوێ.
سەرۆکی ژوور ڕایگەیاند “ئێمە بەھەموو شێوەیەک پاڵپشتو پشتیوانی پارێزگاری نوێی سلێمانی دەکەین بۆ بەرێوەچوونی کارەکان و پێشخستنی کەرتی بازرگانی و چارەسەرکردنی کێشە بازرگانیەکان”.
ڕاشیگەیاند “وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئەو کێشە بازرگانی و پیشەسازیانەی لەسنوری پارێزگای سلێمانیدا ھەنو ڕوبەڕووی بازرگانان دەبێتەوە بەپارێزگاری سلێمانی ڕادەگەیەنین تا ھاوکارمان بێت لەکارئاسانیکردنو چارەسەرکردنیان”.
لەبەرامبەریشدا هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی سوپاسی سەردانەکەی ژووری بازرگانیو پێشەسازی کردو ھیوای خواست هاوکاری یەکتر بنو پێکەوە بتوانن کێشە بازرگانی و پیشەسازیەکان چارەسەر بکەن.