به‌پێی رێكه‌وتنێكی نێوان به‌غدا و تاران, رۆژانه 30 بۆ 60 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك هه‌نارده‌ی ئێران ده‌كرێت.
ئه‌و رێكه‌وتنه حكومه‌تی ناوه‌ند كردویه‌تی به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كراوه له كاتێكدا ماده‌ی 12ی ده‌ستوری عێراق مافی ته‌واوی له‌و پرسه‌دا به پارێزگای كه‌ركوك داوه
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی له هه‌نگاوێكی نوێ‌دا و بۆ فراوانتركردنی ده‌روازه‌كانی به بازاڕكردنی نه‌وتی كه‌ركوك ڕێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت ئێران بۆ ئه‌وه‌ی رۆژانه 30 بۆ 60 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كێڵگه‌كانی كه‌ركوك به تانكه‌ر هه‌نارده‌ی ئێران بكرێت..
رێكه‌وتنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌گه‌ڵ ئێران به‌بێ ئاگاداری ئیداره و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كراوه سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش ده‌ڵێت ماده‌ی 12ی ده‌ستوری عێراق مافی ته‌واوی له‌و پرسه‌دا به پارێزگاكه داوه و ناكرێ خه‌ڵكه‌كه‌ی له سود و قازانجی ئه‌و پرۆسه‌یه بێ به‌ش بكرێت.
له16 ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵه‌وه به هۆكاری سیاسی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركوك وه‌ستاوه و له‌و ماوه‌یه‌شدا زیانی 400 ملیۆن دۆلاری به ئابوری كه‌ركوك و عێراق گه‌یاندوه.
له دوایین سه‌ردانیدا بۆكه‌ركوك وه‌زیری نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند به‌هۆی خراپ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كیڵگه‌كانی هاڤانا و بای حه‌سه‌ندا له ماوه‌ی 3 ساڵی ڕابردودا زیانێكی زۆر به‌و كێڵگانه كه‌وتوه، به‌پێی زانیاریه‌كان هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ ئێران له‌ڕێی بۆریه‌وه ماوه‌ی 3 بۆ چوار ساڵی پێویسته و هه‌نگاوه‌كانی ده‌ستپێكردنی ئه‌و پرسه‌ش ده‌كه‌وێته سه‌ره‌تای ساڵی 2018وه كۆمپانیای به بازاڕكردنی نه‌وت(سۆمۆ)سه‌رپه‌رشتی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌كات.