سلێمانی: ئاو ھەناردەی ئیمارات دەکات

ھەوڵەکان بۆزیادکردنی بەرھەمی ناوخۆی و ھەناردەکردنی بۆدەرەوەی ووڵات بەردەوامیان ھەیە و لە ئێستاشدا کۆمپانیایەکی بەرھەم ھێنانی ئاوی کانزای لەشاری سلێمانیەوە ھەناردەی ووڵاتی ئیمارات دەکات.
حەبیب مەحمود بەڕێوەبەری فرۆش لە کۆمپانیای ئاوی کانزای ئاڵا بەسایتی ژووری ڕاگەیاند” ئێمە لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئیماراتی ماوەی زیاتر لە ساڵێکە لەھەوڵداین بەمەبەستی ناردنی ئاو بۆووڵاتەکەیان، ئەوان لیژنەی خۆیان نارد بۆ پشکنی ئەو ئاوەی ئێمە بەرھەمی دەھێنین وە شێوازی کاری کارگەکەمان”
ڕاشیگەیاند” نمونەی بەرھەم ھێنانی ئاوەکەی ئێمەیان برد بۆ ئیمارات و زیاتر لە ٦٥ پشکنینیان بۆکردووە و لەئاوەکەدا ڕێژەی سۆدێۆم زۆر بەرزبووە وە پێیان وتین کە ئەو ئاوە دەتوانن لەئیمارات بفرۆشرێت ھاوردە بکرێت”
بەڕێوەبەری فرۆشی ئاوی ئاڵا ئەوەشی ڕونکردەوە” لەئێستاوە ئێمە بە شێوەی ترانزێت و لەڕێگەی بەندەری عەباس و ئوم قەسرەوە ھەناردەی ئاو دەست پێدەکەین و لەبازاڕەكانی ئیماراتدا دەفرۆشرێت”.
ئەمە بۆ یەکەمینجارە لەھەموو عێراقدا ئاوی کانزای بڕواتە دەرەوە بەمەبەستی بازرگانیکردن پێوەی.
حەبیب مەحمود ڕاشیگەیاند” کارگەکانمان لەتوانایاندا ھەیەکە بەرھەم زیادبکەن و زیاتر بنێرنە دەوە بەڵام پێویستمان بەھاوکاری و دەستگیری کردنی حکومەتە کە ھاوکارمان بێت و کار ئاسانیمان بۆ بکەن”.
جەختیکردەوە” ئەو ئاوەی ڕەوانەی دەرەوەدەکرێت بەھۆی بەرزی ڕێژی سۆدێۆمەوەیە کە ١,٧٥ ڕێژەکەی زۆر گونجاوە چونکە ئاوەکانی دیکە زیاتر لە ٥ پلە دەبێت  ئەمەش کاریگەری سلبی بۆ سەر دڵ و زەخت ھەیە بۆیە ئاوی ئێمە خواستی لەسەرە”.
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەئێستادا ھانی خاوەن کارگەکان و جوتیاران دەدات کە بەرھەمەکانیان بەکوالێتی بەرز و ڕێژەی زۆر بەرھەم بھێنن تابازرگانان بتوانن بەرھەمەکان بەرەو ووڵاتانی دراوسێ ببەنە دەرەو بەرھەمی ناوخۆی خواستی زیاتربێت. 
 
ئا:زریان محەمەد