ته‌نگژه‌ی دارایی پێنج ساڵی رابردوو تا ئێستاش كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر بازاڕی كاری سه‌رانسه‌ری جیهان داناوە.
رێكخراوی نێودەوڵەتی كار (ILO) له راپۆرتێكدا رایگه‌یاندووه، ژماره‌ی بێكاران له دنیا له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا پێنج ملیۆن كه‌س زیادی کردووە و هۆكاری ئه‌م زیادبوونه بۆ كاریگه‌رییه‌كانی ته‌نگژه‌ی ئابووری ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستیان پێ كردووە.
به‌م جۆره ژماره‌ی بێكاران له ئاستی دنیا تا كۆتایی ئه‌مساڵ، ده‌گاته 202 ملیۆن كه‌س.
رێكخراوه‌كه نیگه‌رانی زیادبوونی ژماره‌ی كرێكارانی گه‌نجه و رایگەیاندووە “ئێستا نزیكه‌ی 73 ملیۆن و 800 هەزار گه‌نج له سه‌رانسه‌ری دنیا بێكارن”.
رێكخراوی نێودەوڵەتی كار داوای له به‌رپرسانی سیاسی و ئابووریی وڵاتان كردووه تا به‌هێزێكی زیاتر رووبه‌ڕووی بێكاری بنه‌وە.