نرخی بیت كۆین له‌به‌رزبونه‌وه‌یه‌كی به‌رده‌وامدایه‌و به‌ره‌و 20000 دۆلار ده‌چێت، له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه كه بە 1000 دۆلار بو نرخی بیست ئه‌وه‌نده به‌رزبوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردوه ببێته جێی سه‌رنج‌و بایه‌خی هه‌مو دنیا، ئابوریناس‌و بازرگانێكی بواری بواری بۆرسە‌و ئاڵوگۆری دراویش ده‌ڵێن “خەڵكانێك لەكوردستان مامەڵە به‌بیتكوینه‌وه دەكەن”.
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌یدا، ژماره‌ی مامه‌ڵه‌كاران به بیتكۆینه‌وه زیاتر ده‌بن، بازرگانی ئه‌لكترۆنی ژماره‌ی مامه‌ڵه پێوه‌كارانی زیاتر ده‌بن‌و زیاتریش ئه‌م دراوه ئه‌لكترۆنییه له‌و مامه‌ڵه بازرگانیانه‌دا به‌كارده‌هێنرێت كه له‌تۆڕی ئینته‌رنێتدا ئه‌نجامده‌درێن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌مو ژماره‌ی ئه‌م دراوه ئه‌لكترۆنییه ده‌گاته 21 ملیۆن بیتكۆین‌و ساڵی 2012 نرخی هه‌ر بیتكۆینێك 6 دۆلار بو، به‌ڵام ئێستا به‌ره‌و 20000 دۆلار ده‌چێت، بیتكۆین كه مێژوی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2009و له‌بنه‌ڕه‌تدا پڕۆژه‌یه‌كی زانستی بو كه له‌لایه‌ن چه‌ند گروپێكی نه‌ناسراوه‌وه له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت خرایه‌ڕو ئێستا بوه‌ته واقعێكی كرده‌كی. بیتكۆین جێی سه‌رنجی به‌شێك له‌بازرگانان‌و خاوه‌نكارانی كوردستانیشه.
ئابوریناس‌و مامۆستای زانكۆ، د.موحەمەد رەئوف راگەیاند دراوی “بیت كۆین” دراوێكی راسته‌قینه نییە، ئەوە خەڵكن نرخ دیاری دەكەن بۆ بابەتەكان، ئەو وتی”سەیری ئاڵتون بكەن مادەیەكە هەروەك ئاسن وایە، ئەوە خەڵكە كە ئەو نرخە بەرزەی بەئاڵتون داوە‌و كەمتر بەئاسنی داوە، دراوی “بیت كۆین” تەنها لەئینتەرنێت كاری پێدەكرێت شتیك نییە لەبەردەست بێت، بەڵام لەبەر ئەوەی بەشێكی خەڵك گرنگی پێداوە‌و ئاڵوگۆری پێدەكرێت ئێستا نرخێكی هەیە”.
ئاماژەی بەوەشكرد ئەو جۆرە دراوە لەروی یاساییەوە قورسایی نییە‌و هیچ وڵاتێكیش پاڵپشتی نەكردوە بەسندوقی نەختینەی نێودەوڵەتیش، كە دامەزراوەیەكی جیهانیە تا ئێستا دانی بەو دراوەدا نەناوە. ئەو وتی “لەگەڵ ئەوەی هیچ پاڵپشتیەكی یاسایی‌و بانكی نییە بەڵام خەڵك مامەڵەی پێوە دەكەن، زۆر جار خەڵك نرخی بابەتێك یان مادەیەك یان جۆرێكی دراو بەرز دەكەنەوە‌و دواتریش دەبینرێت كە بەشێوەیەكی چاوەرواننەكراو نرخەكەی دادەبەزێت‌و هارە دەكات، دراوی “بیت كۆین” وەهمێكە‌و خەڵك لەخۆیەوە كردویەتی بەراستی”.
راشیگەیاند بەهۆی ئەو مامەڵانەی بەم دراوە دەكرێت خەڵكانێك دەوڵەمەندبون، بەڵام كە هارەی كرد هەمو ئەو سەروەتە دەبێتەوە بەبڵقی سەرئاو.
لەبارەی مامەڵەكردنی خەڵكی كوردستان بەو دراوەو چۆنیەتی بەشدایكردن تێیدا، ئەو وتی “بەشداریكردنەكە لەرێكەی ئینتەرنێت دەبێت، پارەكە دەتوانرێت مامەڵەی پێوە بكرێت دەتوانیت بیكەیت بەدۆلار یاخود دینار لەم ساتەداو رەنگە خەڵكیش بەهۆیەوە دەوڵەمەند ببێت، بەڵام كە هارەی كرد تۆ یەخەی كێ دەگریت؟ من هەرگیز هانی خەڵك نادەم بۆ ئەوەی مامەڵە بەم دراوەوە بكەن”.
ئاماژەی بەوەشكرد دراوی هەر وڵاتێك سەرچاوەكەی دەزانرێت، بۆنمونە دیناری عێراقی هەموكەس دەزانێت لەبانكی ناوەندی عێراقەوە دەرچوە‌و ئەو هێز دەدات بەو پارەیە بەڵام دراوی “بیت كۆین” هیچ شتێكی دیار نیە.
پێشی وایە لەروی ئەمنیەوە ئەو جۆرە دراوە مەترسیدارە، بەدوریشی نازانێت كۆمەڵێك مافیا لەپشتی دراوەكەوە بن، ئەو وتی ” لەم مامەڵەیەدا خەڵكی مافیای تێدایە خەڵكی ئاسایی‌و بەرپرسیشی تێدایە”.
ئاماژەی بەوەشكرد ئەو وڵاتانەی ئەنتەرنێت زۆر بەكاردەهێنن‌و‌و سامانێكی زۆریان هەیە لەپشتی ئەم كارانەوەن، پێشیوایە وڵاتانی كەنداو كە سەروەتێكی زۆریان لەبەردەستدایە ئەگەر بۆ خۆشی‌و وەك یارییەكیش مامەڵەی لەگەڵ بكەن مامەڵەی زیاتری لەگەڵ دەكەن‌و ئەو وڵاتانەشی یاسا زۆر تێیاندا بەهێز نیە ئەم جۆرە مامەڵانەی تێدا ئەنجام دەدرێت.
ناوه‌نده‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئابوری ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه هۆكاری به‌زبونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی بیتكۆین به‌پله‌ی یه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زۆری ژماره‌ی ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده هه‌مو بانكه ناوه‌ندیه‌كانی جیهان مامه‌ڵه‌كردنیان به‌م دراوه ئه‌لكترۆنیه‌وه ره‌تكردوه‌ته‌وه‌و سه‌رسه‌ختانه له‌دژی ئه‌وه‌ن دان به‌م دراوه‌دا بنرێت، به‌ڵام به‌پێی لێدوانی بازرگانێكی بواری ئاڵوگۆڕی دراو خه‌ڵكانێك هه‌ن له‌كوردستان مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كه‌ن.
بازرگانی بواری بۆرسە‌و ئاڵوگۆری دراو، حەمید حاجی عەبدوڵڵا لەسەر دراوی “بیت كۆین” راگەیاند ئەو دراوە لای ئەوان‌و چوارچێوەی بۆرسەی جیهانی كاری پێناكرێت، ئاماژەی بەوەشكرد تەنها ئەو كەسانە مامەڵە بە‌دراوی “بیت كۆین” دەكەن كە شارەزاییەكی باشیان لە‌ئایتی‌و كۆمپیوتەر هەیە، ئەو وتی “هێندەی من ئاگادارم خەڵكانێك لەكوردستان مامەڵەی پێوەدەكەن، بەڵام لەدەرەوەی كوردستان زیاتر مامەڵەی پێوە دەكرێت خواستێكی زۆری لەسەرە، ئەوەی ئێمە بیستومانە زۆربەی مافیاكان بازاری ئەو جۆرە دراوە هەڵدەسورێنن‌و كەسانی نادیارن”.
ئاوێنە