عیزەت سابیر: حكومەتی هەرێم 7 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار قه‌رزاره‌

سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت: توركیا ڕازی بووە بە ماوەی 5 ساڵ قەرزەكانی سەر حكومەتی هەرێمی كوردستان وەربگرێتەوە.

دكتۆر عیزەت سابیر سەرۆكی لیژنەی دارایی‌و كاروباری ئابووری لەپەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند: كۆی قەرزەكانی توركیا لەسەر هەرێمی كوردستان 2 ملیار دۆلارە، بەپێی ئەو بەرنامەیەی حكومەتی هەرێمیش ئامادەی كردووە، مانگانە 25 ملیۆن دۆلاری دەداتەوە، بۆ ئەوەش پێویستی بە 5 ساڵ هەیە.

سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمان وتیشی، ئەوەندەی ئێمە ئاگادارین، حكومەتی هەرێمی كوردستان 6 ملیار دۆلاری مووچەخۆرانی هەرێم‌و ملیارێك‌و 500 ملیۆن دۆلاری كۆمپانیای (ڕوسنەفت)یش قەرزارە، بەڵام شێوازی دانەوەی ئەو دوو قەرزەیان بەئێمە نەوتووە.