ئەندامێكی لیژنەی ئابووریو وەبەرهێنانی پەرلەمانی عیراق ئاشكرای دەكات: حكومەتی فیدڕال ناردنی حساباتی كۆتایی بۆ پەرلەمان دواخستووە، تاوەكو هەڵەو كەموكورتی لەبودجەی ساڵی داهاتوو رووبدات.
حارس حارسی ئەندامی لیژنەی ئابووریو وەبەرهێنانی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند: ماوەی چەندین ساڵە حكومەتی فیدڕاڵی حساباتی كۆتایی بۆ پەرلەمان نەناردوە، هەڵەیەكی گەوەرەیە ئەگەر بێتو بودجەی ساڵی 2018 بەبێ بوونی حساباتی كۆتایی ساڵی 2017 پەسەند بكرێت.
راشیگەیاند: پێویست بوو ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لەگەڵ ناردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی داهاتوودا، حساباتی كۆتایشی بناردایە بۆ زانینی نرخی نەوتو ئەو جیاوازیەی لەنێوان داهاتو خەرجیەكاندا هەبووە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی ئابووری پەرلەمانی عیراق پێی وایە، نەناردنی حساباتی كۆتایی لەلایەن حكومەتەوە، وادەكات پەرلەمان بەرپرس بێت لەهەر هەڵەو كەمووكورتیەك كە لەبودجەی ساڵی داهاتوودا روودەدات.