عیراق دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی لە زیادكردنێکی ئاشكرادا فرۆشت

ئەمڕۆ لەزیادکردنێکی ئاشکرادا، کۆمپانیای سۆمۆی عیراقی بڕێک لەنەوتی خاوی بەسرەی لەزیادکردنێکی ئاشکرادا بەکۆمپانیایەکی وڵاتی چین فرۆشت.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردوەتەوە کە کۆمپانیای سۆمۆ-ی تایبەت بەبازاڕکردنی نەوتی عیراق، ئەمڕۆ دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی بەسرەی فرۆشتووە بە کۆمپانیای “یونیبک”ـی وڵاتی چین.

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە نەوتەکە بە 40 سەنت زیاتر لە نرخی فەرمیی خۆی بۆ هەر بەرمیلێک فرۆشراوە.

پێشتر بازاڕی “پلاتس” بۆ زیادکردنی ئاشکرا لە یاداشتێکدا بڵاویکردبوویەوە کە کۆمپانیای سۆمۆ ئەمڕۆ هەوڵدەدات نزیکەی 4 ملیۆن بەرمیل نەوت لە زیادکردنی ئاشکرادا بفرۆشێت.

رۆیتەرز باسی لەوەش کردووە کە ئەو نەوتە هەڵگیراوەی عیراق، دوو ملیۆن بەرمیلیان لەجۆری نەوتی سوکە و ئەوی دیکەش نەوتی قورسە کە لەمانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ هەڵگیرابوو.