پرۆتۆكۆڵێك لەنێوان ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و سوید واژۆدەكرێت

بۆ پتەوكردنی پەیوەندە بازرگانیەكان و كاركردن لە هەرێمی كوردستان و شاری سلێمانیدا نوێنەری ژوری بازرگانی (وێست سویدن) سەردانی ژوری بازرگانی پیشەسازی سلێمانیكرد و لەگەڵ سەرۆكی ژوری بازرگانی سلێمانی كۆبونەوە.
لە كۆبونەوەكەدا نوێنەری ژوری بازرگانی وێست سویدن ڕای گەیاند: دەیانەوێتە لەگەل ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی واژۆی پرۆتۆكۆڵێك بكەن لەبارەی كاركردنەوە لە بوارەكانی بینا سازی و ئاو ئاوەڕۆ و كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك و كردنەوەی بەوزە.
لای خۆشیەوە سیروان محەمەد سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند هاتنی ئەم شاندە بۆ ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی گرنگی خۆی دەبێت و دەتوانین پەیوەندیەكان توندو تۆڵ بكەینەوە تا لەو ڕێگەیەوە كاری زیاتر لە بواری وەبەرهێنان و ژینگەدا بكرێت بە كوالێتی بەرزی جیهانی.
سیروان محەمەد ڕاشی گەیاند بڕیاروایە لەبەرواری 10/2 پرۆتۆكۆڵێك لەنێوان هەردوولادا واژۆبكرێت و هاوكاری ژوری بازرگانی (وێست)سویدن دەكەین بۆ كاركردن  لە شاری سلێمانی.