کۆمپانیای Walt Disney کۆمپانیای 21st Century Fox کڕی

کۆمپانیای Walt Disney کە یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی پیشەسازی یاری منداڵانە لە ئەمریکا، بە بڕی ٥٢ ملیار و چوار سەد ملیۆن دۆلار کۆمپانیای 21st Century Fox کڕی.

Walt Disney کە بارەگاکەی لە کالیفۆرنیایە رایگەیاند کە 21st Century Fox بە بڕی ٥٢ ملیار و چوار سەد ملیۆن دۆلار کڕیووە.

کۆمپانیاکە راشیگەیاندووە کە نزیکەی ١٣ ملیار و حەوت سەد ملیۆن دۆلاری قەرزی 21st Century Fox دەداتەوە.

بەمجۆرە کڕینی 21st Century Fox، ٦٦ ملیار و سەد ملیۆن دۆلار لەسەر Walt Disney دەوەستێ. لەو میانەدا کۆمپانیاکە دەبێتە خاوەنی ستۆدیۆکانی فیلمی 21st Century Fox، کەناڵە تەلەڤیزیۆنەکانی Fox News, Fox Business, FS1 ve FS2، هەروەها دەبێتە خاوەن مافی پەخشکردنی X-Men, Avatar, Simpsons ve National Geographic.

هەروەها لە سەدا ٣٩ی پشکی 21st Century Fox لە تۆڕەکانی تەلەڤیزیۆنی Hulu ve Sky رادەستی Walt Disney دەکرێت.