وێنە… بورجی ئیڤڵ لە پارێزگای ئەنبار دروستکرا

قائیمقامی قەزای رومادی بە وەکالەر موئەیەد فەرعان ئەمڕۆ پێنج شەممە دانانی بورجی ئیڤڵی لە فولکەی دەروازەی شارەکەدا راگەیاند.

فەرحان لەو بارەیەوە رایگەیاندووە ” شارەوانی رومادی ماوەیەک پێش ئێستا دەستیانکرد بە دروستکردنی هەیکەلی بورجی ئیڤڵ و لە ناو فولکەی دەروازەی شارەکە لە نزیک یاریگا دایاننا و چوار دەوری بورجەکەش بە گوڵ رازێنراوەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد ” تەواوی بورجەکە لەلایەن شارەوانییەوە دروستکراوە و لەبارەی ئەوەش کە بۆچی ئەو بروجەمان هەڵبژاردووە، هۆکارەکەی ئەوە بوو کە دەمانەوێت شارەکە لە رۆتین بچێتە دەرەوە و سیمایەکی پێشکەوتووانەی پێوە دیار بێت”.